به‌غدا-اه‌ع
موسه‌ننا ته‌میمی پارێزگارى دیاله،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌گرنگى هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بۆ چاودێریكردنى جموجۆڵى تیرۆرستانى داعش،داوایشى له‌حكومه‌تى ناوه‌ندى كرد ئه‌ركى هه‌واڵگریی چڕبكاته‌وه ،ولهڕێگهى فرۆكهوانییهوه له پێگه‌ى تیرۆرستان بدات،به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ى كێشه‌ى ئه‌منییان هه‌یه.
ته‌میمى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ى سه‌ر بهشارۆچكهى خانه‌قین به‌مدواییه تووشى كێشه‌ى زۆرى ئه‌منى بوون،وله‌ئێستاشدا بۆته جێى پرسیارى ڕۆڵه‌ى پارێزگاكه ،چونكه زۆربه‌ى قۆناغى چواره‌مى پرۆسه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق له‌م ناوچانه بوون".
وتیشى تیرۆرستان له‌نێوان ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان وناوچهكانى پارێزگاكانى ده‌وروبه‌رى هاتوچۆ ده‌كه‌ن،وچه‌ندین پێگه‌ى تیرۆرستان له‌م ناوچانه هه‌ن"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر "گرنگى چڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هه‌واڵگریی،وهه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ هه‌رێم ،بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى هه‌رێم به‌رپرسیارێتى چاودێرى كردنى جموجۆڵه‌كانى تیرۆرستانى داعش بگرنه ئه‌ستۆ".
پێشووتریش شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كانى قۆناغى چواره‌مى پاڵه‌وانانى عێراق له‌پارێزگاى دیاله ڕاگه‌یاندبوو.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌ڕاسپارده‌ى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى ده‌ستپێكردووه بۆ ڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆر وسهپاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌پارێزگاى دیاله له‌گه‌ڵ پشكنین وكیۆماڵكردنى هێڵى سنوورى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران،وبه‌شداریكردن له‌پرۆسه‌ى تایبه‌ت له‌میان ئه‌و ناوچانه‌ى كهتیرۆرستانى داعش بۆ مانه‌وه‌یان به‌هه‌لیان وه‌رگرتبوو له‌پێناو ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ،وبریتیین له‌ناوچه‌كانى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هێزه‌كانى فیدڕاڵى وهێزهكانى پێشمه‌رگه".