ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى: كازمى هه‌نگاوى باشى گرتۆته‌به‌ر به‌ئاڕاسته‌ى هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت

  • 1-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع- محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران هه‌نگاوى ئه‌منى باشى گرتۆته‌به‌ر به‌ئاڕاسته‌ى هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت،ئاماژه‌یشى دا ئه‌م هه‌نگاوانه‌ له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت  به‌په‌رله‌مانیشه‌وه‌ پاڵپشتیكراوه‌ .
    به‌در زه‌یادى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌نگاوى باشى گرتۆته‌به‌ر به‌ئاڕاسته‌ى هێشتنه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى ده‌وڵه‌ت ،كه‌مه‌به‌ست لێى سه‌پاندنى یاساییه‌".
    وتیشى"به‌جێ گه‌یاندنى سه‌قامگیرى ئه‌منى ده‌بێته‌ هۆى گه‌شه‌پێدانى ئابوورى وبووژاندنه‌وه‌ى جموجۆڵى وه‌به‌رهێنان"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌"ئه‌م هه‌نگاوانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌  وله‌لایه‌ن سه‌رجه‌م ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت به‌ په‌رله‌مانیشه‌وه‌ پاڵپشتیكراوه‌ ،به‌مه‌رجێك جیاكارى نه‌كرێت له‌نێوان لایه‌نێك ولایه‌نێكى تر ،وده‌بێت یاسا به‌یه‌كسانى  به‌سه‌ر هه‌مووان جێ به‌جێ بكرێت".
    شایه‌نى باسه‌ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،دوێنێ دووشه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رٍایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كردووه‌ به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان،وبه‌ئاماده‌بوونى هه‌ردوو وه‌زیرى به‌رگرى وناوخۆ"،وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌ركى ده‌زگا ئه‌منى وسه‌بازییه‌كان كراوه‌،له‌گه‌ڵ