له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌نێوان تكریت-كه‌ركوك ژنێك شه‌هیدبوو وسێ كارمه‌ندیش برینداربوون

ئەمنی
  • 1-09-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌نێوان تكریت-كه‌ركوك ژنێك شه‌هیدبوو وسێ كارمه‌ندى دیكه‌یش برینداربوون.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئۆتۆمبێلێكى بۆمبڕێژكراو له‌زاڵگه‌ى پردى مه‌ریه‌م به‌گ له‌سه‌ر ڕێگاى تكریت - كه‌ركوك ته‌قییه‌وه‌ ،وله‌ئاكامدا ژنێك شه‌هیدبوو وسێ كارمه‌ندیش برینداربوون".