كازمى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌فه‌رمانده‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرد

  • 31-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رٍایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كردووه‌ به‌به‌شدارى ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان،وبه‌ئاماده‌بوونى هه‌ردوو وه‌زیرى به‌رگرى وناوخۆ"،وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌ركى ده‌زگا ئه‌منى وسه‌بازییه‌كان كراوه‌،له‌گه‌ڵ دانانى ستراتیژییه‌تى چاككردنه‌وه‌ى ده‌زگاى ئه‌منى عێراقى به‌شێوازێك باشترین ده‌رئه‌نجامى هه‌بێت له‌ئه‌ركه‌كانى بۆ پاراستنى ئاسایشى وڵات وسه‌قامگیربوونى".
    وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌دانانى ژێرخانێكى باش كراوه‌ بۆ ئه‌ركى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌پێى بنه‌ما زانستییه‌ نوێیه‌كان".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى تیشك خستنه‌سه‌ر لایه‌نى مه‌شقپێكردن وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى سوودوه‌رگرتن له‌ته‌كنلۆژیا نوێیه‌كان بۆ بنیاتنانى ده‌زگا ئه‌منى وسه‌ربازییه‌كان،به‌شێوازێك خواسته‌كانى عێراق له‌ئێستا وداهاتوو به‌جێ بهێنێت"،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر"دانانى دیدێكى چاره‌نووساز له‌چوارچێوه‌رى چاكسازى،به‌ئاسایشى هاوڵاتیان وئاسایشى ده‌وڵه‌ت وده‌زگاكانى به‌یه‌كه‌وه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگرێت".