سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى چاوى به‌وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ ده‌كه‌وێت

ناوخۆ
  • 31-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،چاوى به‌ناسڕ حسێن شبلى  وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ كه‌وت،وهه‌ردوو تاوتوێى پشتیوانیكردنى ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌ست وسه‌ربه‌خۆ له‌عێراق كردووه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،هه‌ردوولا له‌میان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان میكانزمى كارى تۆڕى ڕاگه‌یاندن وئاسته‌نگییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى بۆته‌وه‌ وڕێكاره‌كانى چاره‌سه‌ركردنیان تاوتوێ كردووه‌. 
    نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى ورده‌كارییه‌كانى سروشتى كارى تۆڕه‌كه‌ وهه‌وڵى ئه‌ندامه‌كانى بۆ چاككردنه‌وه‌ وبه‌ره‌وپێشبردنى شیكرده‌وه‌ به‌و شێوازه‌ى بتوانێت ئه‌ركى جه‌مسه‌رى خۆى جێ به‌جێ به‌باشترین شێوه‌.
    سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى سوپاسى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ كرد بۆ میواندارییه‌كه‌ى وڕۆڵى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ وهه‌وڵى چڕ وبه‌رده‌وامى به‌رزنرخاند بۆ پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان.
    لاى خۆیه‌وه‌ ناسڕ حسێن شبلى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ له‌میان دیداره‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پاڵپشتى كردنى ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌ست وسه‌ربه‌خۆ له‌عێراق ،به‌وپێیه‌ى ڕیكارێكى بنیاتنانى  وڵات وچه‌سپاندنى به‌ها نیشتیمانێكه‌یه‌تى.
    شبلى ئاماژه‌یشى دا به‌پێویستى پارێزگاریكردن له‌تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق له‌كاریگه‌رى وفشاره‌ سیاسییه‌كان،بۆ ئه‌وه‌ى سه‌كۆییه‌كى میدیایی سه‌ربه‌ست بێت له‌دروستكردنى ڕایه‌كى گشتى باوه‌ڕى به‌یه‌كڕیزى عێراق وسه‌ربه‌خۆیی وته‌واوكارى وڵات وبنه‌ماكانى هه‌بێت.