به‌غدا-اه‌ع
هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ڕه‌چاوى ئه‌و خاڵانه‌ى كرد كه‌هێزه نیشتیمانییه‌كان جه‌ختیانكردۆته‌وه.
هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"عامرى سه‌ره‌خۆشى له‌گه‌لى عێراق وجیهانى ئیسلامى كردووه به‌بۆنه‌ى یادى شه‌هیدبوونى ئیمامى حسێن سڵاوى خواى لێبێت"،ئاماژه‌یشى دا"ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌بۆنه‌ى یادى شه‌هیدبوونى ئیمامى حسێن سڵاوى خواى لێبێت،ڕه‌چاوى هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى كردووه كه‌هێزه نیشتیمانییه‌كان له‌م كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مدواییه چوارشه‌ممه ڕابردوو له‌گه‌ڵیدا جه‌ختیانلێكردۆته‌وه".
وتیشى"هاوپه‌یمانى فه‌تح جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌ر جێ به‌جێ كردنى ئه‌م خاڵه گرنگانه،وپشتگیرى ته‌واوى هه‌نگاونان بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌م پرۆگرامه ده‌كه‌ن ،له‌گه‌ڵ دووپاتكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك سه‌رنج له‌نێویشیاندا،سه‌پاندنى ئاسایش وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى شكۆى وڵات ودروستكردنى كه‌شوهه‌وایه‌كى گونجاو بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى سه‌ربه‌ست وخاوێن ودادپه‌روه‌ر"،جه‌ختیشی كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى"هیچ ده‌رفه‌تێك نییه دیاریكردنى بژارده‌ى ده‌وڵه‌ت وناده‌وڵه‌ت،به‌ڵكۆ ده‌بێت تاكه بژارده بنیاتنانى ده‌وڵه‌تى دادگه‌رى بێت كه‌تواناى سه‌پاندنى ئاسایش ودابینكردنى ژیانێكى شكۆمه‌ند بۆ هه‌موو هاوڵاتییه‌كى عێراقى هه‌بێت"،داواى پاڵپشتى وبه‌هێزكردنى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیشى كرد وڕێزگرتنیان له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش وسه‌پاندنى یاسا وسه‌روه‌رى ودادگه‌رى بۆ ئه‌وه‌ى ڕه‌وشه‌كه به‌ره‌و پشێوى وچاره‌نووسى نادیار نه‌چێت".