به‌غدا-اه‌ع
فه‌ریق یه‌كه‌م هێزى تایبه‌ت ڕوكن عه‌بدولئه‌میر ڕه‌شید یاڕهڵلا سوپاسالارى عێراق،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڤیدیۆ كۆنفراسێكى له‌گه‌ڵ ڕاوێژكارى سیاسى هاوپه‌یمانى ناتۆ وژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌رى باره‌گاى باڵاى هاوپه‌یمانێتییه‌كه سازكرد.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌میان په‌یوه‌ندییه‌كه ژماره‌یه‌ك بابه‌تى هاوبه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى ده‌زگاى سه‌ربازى تاوتوێ كراون،وهه‌ردوولا جه‌ختیانكردۆته‌وه له‌سه‌ر گرنگى به‌رده‌وامیدان بههاوكارییهكانى نێوان هه‌ردوولا له‌پێناو به‌ره‌وپێشبردنى جومگه‌كانى ده‌زگاى سه‌ربازى".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه سوپاسالارى عێراق له‌میان دیداره‌كه جه‌ختیكردۆته‌وه له‌سه‌ر دوو خاڵى سه‌ره‌كى كه‌بریتیین له مه‌شقكردن وچاكسازى دامه‌زراوه‌یی له‌میان دانانى پلانى دوو مه‌ودا وله‌سه‌ر چه‌ندین قۆناغ به‌هاوكارى هاوپه‌یمانى ناتۆ به‌شێوازێك له‌دواى هه‌موو قۆناغێك هه‌ڵسه‌نگاندنى ده‌رئه‌نجامه‌كانى بكرێت".
لاى خۆیه‌وه ڕاوێژكارى سیاسی وئهفسهرانى باره‌گاى باڵاى هاوپه‌یمانێتییه‌كه جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندى هاوپه‌یمانى ناتۆ بهپشتیوانیكردنى عێراق له‌میان پێشكه‌شكردنى ڕاوێژى ودیدى چاره‌نووسسازى بۆ فراوانكردنى ئه‌ركى نێرده‌كه‌ى له‌عێراق بهڕاوێژكارى له‌گه‌ڵ وه‌زیرانى به‌رگرى هاوپهيمانێتییهكه".
هه‌ر لهڕاگهیهندراوهكهدا هاتووه ڕاوێژكارى سیاسى ڕایشیگه‌یاندووه"نێرده‌كه‌ى له‌عێراق هێزێكى شه‌ڕكه‌ر نییه وئامانجى پێشكه‌شكردنى ڕاوێژكارى وهاریكارییه له‌دانانى پلانى چاكسازى دامه‌زراوه‌یی وبه‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌پاڵپشتى كردنى ده‌زگاكانى مه‌شقپێكردن،وتیشى"هاوپه‌یمانى ناتۆ زانیارى ته‌واوى هه‌یه له‌سه‌ر سه‌رجه‌م پێداویستى وداخوازییهكانى ده‌زگاى سه‌ربازى له‌میان په‌یوه‌ندى به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى نێرده‌ى ناتۆ له‌عێراق كه‌له‌لاى خۆیه‌وه په‌یوه‌ندى هه‌یه له‌گه‌ڵ فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانى عێراق به‌گشتى".