به‌غدا-اه‌ع
دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى ڕه‌سافه فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى خاوه‌نى كه‌ناڵى ئاسمانى دیجله ده‌ركرد له‌سه‌ر بنه‌ماى سكاڵاى ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر له‌باره‌ى سوكایه‌تى كردنى به‌مه‌به‌ست دژى یه‌كێك له‌ئاینزاكانى عێراق.
ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌پێى ده‌قى مادده‌ى (372/1) له‌یاساى سزادان دادگاى لێكۆڵینه‌وه رٍه‌سافه بڕیارى دا به‌ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن دژى جه‌مال كه‌ربولى خاوه‌نى كه‌ناڵى ئاسمانى دیجله به‌هۆى نه‌بوونى شوێنى نیشته‌جێبوونى له‌عێراق.
دادگاى بڕیاریشى دا به‌ئاگاداركردنه‌وه‌ى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن به‌گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه یاسایی وكارگێرییه‌كان كه‌به‌شێكه له‌پسپۆڕێتى ده‌سته‌كه دژى كه‌ناڵه‌كه.