به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،هیچ واده‌یه‌كى دیاریكراو نییه بۆ به‌جێ گه‌یاندنى هه‌مواكردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ڕوونیشیكرده‌وه په‌رله‌مان له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
حسێن عیقابى ئه‌ندامى لیژنه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌رده‌م دوو بژارده‌یه یه‌كه‌میان ناڕوونه ئه‌ویش فره‌بازنییه كه‌پێویستى به‌سه‌رژمێرى دانیشتوان وژماردنى خانوو ودووكانه‌كانه وئه‌وه‌ى تریش پارێزگاكه بكرێت به‌یه‌ك بازنه‌یی وئه‌و پاڵێوراوه‌ى به‌رزترین ده‌نگى به‌ده‌ست ده‌هێنێت به‌بێ گوێدان به‌سه‌ركه‌وتنى لیسته‌كه‌ى یان دۆڕاندنى".
دووپاتیشیكرده‌وه هه‌ڵبژاردنى بژارده‌ى به‌رزترین پاڵێوراو له‌ڕووى ده‌نگه‌وه ڕۆڵى ده‌بێت له‌به‌جێ گه‌یاندنى یاساكه له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا كه‌چى هه‌ڵبژاردنى بژارده‌ى فره بازنه‌یی ڕێكاره‌كان ئاڵۆز ده‌كات،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى په‌له‌كردن له‌یه‌كلاكردنه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
پێشووتریش لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى دووپاتیكردبوو لێكنزیكبوونه‌وه‌یه‌ك له‌نێوان فراكسیۆنه سیاسیه‌كان هه‌یه له‌باره‌ى بابه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان ،له‌نێویشیاندا خشته‌ى زه‌مه‌نى وئاماده‌كردنى ڕێكاره لۆجستییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان وهه‌روه‌ها هونه‌رییه‌كانیش وته‌واوكردنى نوسینگه‌كانى كۆمسیۆن.