ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى میواندارى وه‌زیرى به‌رگرى ده‌كات

ناوخۆ
  • 31-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ئاشكرایكرد جومعه‌ عیناد وه‌زیرى به‌رگرى وفه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى میواندارى ده‌كرێن،بۆ تاوتوێ كردنى تواناى به‌رگرى ئاسمانى،دووپاتیشیكرده‌وه‌ به‌منزیكانه‌ یاساى تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان یاساڕیژى ده‌كرێت. 
    محه‌مه‌د ڕه‌زا سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ هه‌فته‌ى داهاتوو میواندارى وه‌زیرى به‌رگرى،وسوپاسالار و،فه‌رمانده‌كانى چه‌كى به‌رگرى ئاسمانى ،وفه‌رمانده‌كانى هێزى ئاسمانى ،وفه‌رمانده‌كانى فڕۆكه‌وانى سوپا ده‌كات، بۆ تاوتوێ كردنى ئه‌گه‌رى پاڵپشتى كردنى چه‌كى ئاسمانى وپشتیوانیكردنى  له‌گه‌ڵ دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى گشتى".
    له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان ڕوونیكره‌وه‌"چه‌ند یاسایه‌كى گرنگ هه‌ن له‌سه‌ر كارنامه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ،ده‌بێت بخرێته‌ به‌رده‌م په‌رله‌مان  وه‌ك یاساى تاوانه‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان.
    ئاماژه‌یشى دا"یاساكه‌ له‌میان وورك شۆپه‌كان له‌گه‌ڵ دادوه‌ران تاوتوێ كراون،هه‌روه‌ها دووجار له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران خوێندراوه‌ته‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"یاساكه‌ له‌ده‌نگداندایه‌ له‌نێو په‌رله‌ماندا".