به‌غدا-اه‌ع
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند پشتیوانى ڕێڕه‌وى حكومه‌ت ده‌كه‌ین له‌سه‌پاندنى شكۆى وڵات وهێشتنه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى.
حه‌كیم له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)چاودێرى كردووه،ڕایگه‌یاند"پاڵپشتییه‌كى به‌هێزى ڕێڕه‌وى حكومه‌تى عێراقى ده‌بین له‌سه‌پاندنى شكۆى وڵات وهێشتنه‌وه‌ى چه‌ك له‌ده‌ستى وته‌واوكردنى ڕێوشوێنه‌كانى له‌به‌دواداچوونى ڕاستییه‌كان له‌باره‌ى ڕووداوه‌كانى تشرین".
حه‌كیم داواى پاراستنى ده‌زگا گشتى وتایبه‌ته‌كان كرد له‌و كه‌سانه‌ى توندوتێژى به‌كارده‌هێنن وبه‌م هه‌ڵسوكه‌وته خۆپیشاندانى ئاشتیانه به‌رجه‌سته ناكه‌ن هه‌روه‌ها پاڵپشتى خۆى دووپاتكرده‌وه بۆ ڕێوشوێنه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ودادگاییكردنى گه‌نده‌ڵكاران".