كازمى پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵاى لێكۆڵینه‌وه‌كردنى په‌یوه‌ست به‌كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 30-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵاى په‌یوه‌ست به‌كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵییه‌ گه‌وره‌كان وتاوانه‌ تایبه‌ته‌كانى ڕاگه‌یاند،هه‌روه‌ها كۆتایهێنانى قۆناغى یه‌كه‌مى به‌دواداچوونى ڕاستییه‌كان له‌باره‌ى پێشێلكارییه‌كان دژى خۆپیشانده‌رانى تشرینى یه‌كه‌می ڕاگه‌یاند.
    كازمى له‌میان وتارێكیدا له‌ساڵیادى شه‌هیدبوونى ئیمامى حسێن سڵاوى خواى لێبێت كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"عێراقییه‌كان وانه‌كانى مێژوویان كرده‌ بابه‌تێكى به‌رهه‌مهێنراوى كۆمه‌ڵایه‌تى،ڕوونیشیكرده‌وه‌"په‌یامى ته‌ف ئه‌وه‌یه‌ له‌ڕق وكینه‌ وتۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ ووڵاته‌كه‌تان ئاوه‌دانبكه‌نه‌وه‌ چونكه‌ عێراق به‌پله‌ى یه‌كه‌م ودووه‌م وسێیه‌مه‌.
    وتیشى"سه‌ره‌خۆشى له‌مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا ده‌كه‌ین كه‌به‌جێماوه‌ى حسێنى پاراست له‌لێبورده‌یی وڕه‌تكردنه‌وه‌ى تێكه‌ڵكردنى بنه‌ماكانى به‌سیاسه‌ته‌وه‌".
    ئاماژه‌یشى دا"بڕیاردرا به‌پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى باڵاى لێكۆڵینه‌وه‌ى په‌یوه‌ست به‌كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵییه‌ گه‌وره‌كان وتاوانه‌ تایبه‌ته‌كان"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌سه‌ڵاتى خوازراوى پێیدراوه‌ بۆ به‌جێ گه‌یاندنى شكۆى وڵات وگه‌ڕاندنه‌وه‌ى مافى هاوڵاتیان له‌گه‌نده‌ڵكاران".
    كازمى ئاشكرایشیكرد"قۆناغى یه‌كه‌مى به‌دواداچوونى ڕاستییه‌كان كۆتایی هاتووه‌ كه‌هاوه‌ڵى پێشێلكارییه‌كان دژى خۆپیشانده‌رانى تشرینى یه‌كه‌م بوو،وده‌ستمانكرد به‌هه‌ژماردنى برینداران وقوربانیانى خۆپیشاندانه‌كان بۆ وه‌رگرتنى شایسته‌كانیان"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌وپه‌ڕى توانایانه‌وه‌ جوڵه‌یان كرد ولێكۆڵینه‌وه‌ى فراوانیان ئه‌نجام دا كه‌له‌كاتى ته‌واو بوونى ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت".
    سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیشى كرده‌وه‌ "نابێت له‌جێ به‌جێ كردنى یاسا دژى سه‌رپێچیكارانى سه‌ر موڵكى گشتى وتایبه‌ت نه‌رمى بنوێنن،وئه‌و كه‌سانه‌ى په‌لامارى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان وكارمه‌ندانى پزیشكیان داوه‌ به‌توندترین شێوه‌ ڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌ریان ده‌گیرێته‌به‌ر".
    وتیشى"حكومه‌ت به‌یه‌كسانى ڕه‌چاوى هه‌مووان ده‌كات،وته‌نها وڵات ئه‌ركى لێپرسینه‌وه‌ له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت"،ئاماژه‌یشى دا"ڕووبه‌رووى بانگه‌وازه‌كانى هه‌ڵگرتنى چه‌ك ده‌بینه‌وه‌ به‌هێزى یاسا وڕێگا ناده‌ین هیچ كه‌س ولایه‌نێك به‌ره‌و ناده‌وڵه‌تى ڕامانكێشن".
    كازمى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ پابه‌ندییه‌كى نه‌گۆڕاوه‌مانه‌ به‌رامبه‌ر گه‌لى عێراق وله‌سه‌ر به‌ڵێنه‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بین"،داوایشى له‌هاوڵاتیان كرد ئاماده‌كارى بكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ى كارتى بایۆمه‌ترى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى هه‌ڵبژاردنێكى خاوێن،هه‌روه‌ها داوایشى له‌لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ڕێره‌وى ئاشته‌وایی سیاسى كرد ئاماده‌كاریی بكه‌ن وژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ ڕكابه‌رى ڕه‌وا ئاماده‌بكه‌ن به‌پێى بنه‌ما یاساییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ وخاوێن".