به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى ناكۆكى عه‌شایرى تیایدا ده‌كرێت پشكنین كراوه وده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كى سووك ومامناوه‌ندیش گیراوه،دووپاتیشیكرده‌وه ڕێوشوێنى فراوانتر له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیس ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ سه‌پاندنى ئاسایش.
لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانى باڵا له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ركراوه ،به‌سه‌رپه‌رشتى وچاودێرى وه‌زیرى ناوخۆ،له‌نێویشیاندا به‌رپاكردنى پشكنینى فراوان بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى ناكۆكى عه‌شایرى تیایدا ده‌كرێت،وده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى چه‌ك به‌هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه چ سوك بێت یان مامناوه‌ند".
وتیشى"ئاڕاسته‌یه‌كى حكومى هه‌یه بۆ ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى ئه‌م كرده‌وانه كه‌بۆته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشى نیشتیمانى"،ڕوونیشیكرده‌وه"ناكۆكى عه‌شایرى یه‌كێكه له‌كێشه مه‌ترسیداره‌كان ،كه‌هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر شیرازه‌ى كۆمه‌ڵگاى عێراقى ده‌كه‌ن".
ئاماژه‌یشى دا"له‌داهاتوودا ڕێوشوێنى فراوانتر له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان وبه‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى پۆلیس ده‌گیرێته‌به‌ر بۆ سه‌پاندنى ئاسایش وهه‌وڵى ده‌سته‌به‌سه‌رداگرتنى ئه‌م چه‌كانه كه‌بۆ تۆقاندنى هاوڵاتیانى بێتاوانى به‌كاردێت".
له‌باره‌ى ورده‌كارى ناكۆكى عه‌شایرى كه‌له‌ناوچه‌ى حسێنییه-مه‌عامل له‌باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى پایته‌خت ڕوویدا،ڕوونیكرده‌وه"ئه‌و ناكۆكییه به‌هۆى ده‌سته‌ویه‌خه‌ى تاكه كه‌سى له‌نێوان دوو كه‌س بووه،وبه‌هۆى شه‌ڕه‌كه یه‌كێك كوژراوه".
وتیشى"به‌هۆى ئه‌م ڕووداوه،ناكۆكى عه‌شایرى ڕوویدا،وتیایدا چه‌كى سوك به‌كارهێنرا".
جه‌ختیشیكرده‌وه"هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ڵوێستیان ژیرانه بووه،وبه‌هێزى سه‌ربازى زۆر گه‌وره له‌ده‌وروبه‌رى ناوچه‌كه بڵاوه‌یكرد ،وگه‌مارۆى شوێنى ڕووداوه‌كه‌ى دا وپه‌یوه‌ندى به‌ڕیش سپى وسه‌ركرده‌ى هۆزه‌كانه‌وه كرد،بۆ وه‌رگرتن به‌ناو مۆڵه‌ت،وڕاگرتن ناكۆكییه‌كان تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه‌كان،ئه‌مه له‌لایه‌ك،كه‌چى لایه‌كى تر ده‌ستگیركردنى دوو كه‌سه تاوه‌كو ئێستا ،له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى هه‌شت یاداشتنامه‌ى ده‌ستگیركردنى دادوه‌رى دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م كرده‌وانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌بوونى چه‌ند ڕێوشوێنێك كه‌ده‌گیرێته به‌ر به‌هۆى ڕووداوه‌كه‌وه له‌نێویشیاندا پشكنینى ناوچه‌كه ونه‌هێشتنى چه‌كى دانیشتوانه‌كه‌ى یاخود عه‌شایره‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه".