وەزارەتی بازرگانی:دابینکردنی چوار ماددەی سەرەکی لەکۆبونی خۆراک بەبەرهەمی خۆماڵی

ناوخۆ
  • 30-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

     
    و:سۆما جاف
        
    وه‌زاره‌تى بازرگانى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،پێكهاته‌كانى كۆبونى خۆراك له‌بابه‌تى ئارد وبرنج وشه‌كه‌ر وڕۆنى خواردن له‌به‌رهه‌مى خۆماڵى دابینكراوه‌،داوایشى له‌هاوڵاتیان كرد له‌كاتى هه‌بوونى هه‌ر بابه‌تێك پێچه‌وانه‌ى كوالێته‌ ته‌ندروستییه‌كان لایه‌نه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ بۆ گرتنه‌به‌ر ڕێوشوێنه‌كان.
    محه‌مه‌د حه‌نون وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى بازرگانى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى بازرگانى له‌دابینكردنى پێكهاته‌كانى كۆبونى خۆراك له‌بابه‌ته‌كانى ئارد وبرنج وشه‌كه‌ر وڕۆنى خواردن پشتى به‌به‌رهه‌مى خۆماڵى به‌ستووه‌،به‌مه‌یش زۆربه‌ى پێكهاته‌كانى كۆبونى خۆراك به‌رهه‌مى نیشتیمانین به‌ڕێژه‌ى له‌سه‌دا 100.
    وتیشى"هه‌ردوو پێكهاته‌ى ئارد وبرنج كه‌به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت له‌پێكهاته‌ى كۆبونى خۆراك به‌رهه‌مى نیشتیمانییه‌ وله‌جووتیارانه‌وه‌ وه‌رگیراوه‌ له‌میان وه‌رزى به‌بازاڕكردنى 2020".
    ئاماژه‌یشى دا"وه‌زاره‌تى بازرگانى توانى زیاتر له‌5ملیۆن تۆن گه‌نم به‌بازاڕ بكات كه‌بۆ زیاتر له‌ساڵێك پێداویستى پڕ ده‌كاته‌وه‌،له‌گه‌ڵ به‌بازاڕكردنى 300تۆن برنج ،به‌ڕێژه‌ى 180هه‌زار تۆن له‌پێكهاته‌ى برنجى عه‌نبه‌رى نێوخۆیی،له‌پارێزگاكانى دیوانیه‌ ونه‌جه‌ف وسه‌ماوه‌".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"ئه‌وه‌ى باس ده‌كرێت له‌پێكهاته‌كانى كۆبونى خۆراك له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌رهه‌مى خۆماڵیین وبه‌وردى پشكنینى بۆ ده‌كرێت".
    حه‌نون داواى له‌سه‌رجه‌م هاوڵاتیان كرد كه‌پێیان وایه‌ ئه‌و پێكهاتانه‌ى ده‌گاته‌ ده‌ستیان خراپه‌ وپێچه‌وانه‌ى كوالێته‌ ته‌ندروستییه‌كانه‌ فه‌رمانگه‌كانى چاودێرى بازرگانى ودارایی ئاگادار بكه‌نه‌وه‌ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنه‌كان به‌پێى یاسا".