بهغدا-اهع
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی،ئهمڕۆ شهممه، ڕایگەیاند، بەهۆی هەبوونی دوو مووچەوە، موچەی هەشت هەزار و 392 کەسی لە لیستی چاودێری کۆمەڵایەتیدا بڕیوە و بەشێکیان پارەکانیشیان لێوەردەگیرێتەوە.
عادل ئەلڕوکابی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە لێدوانێكى ڤیدیۆیی كهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)چاودێرى كردووه ڕایگهیاند، بڕیاریانداوە مووچەی ئەو کەسانە ببڕن کە لە چوارچێوەی چاودێری کۆمەڵایەتی دوو مووچە وەردەگرن و ژمارەیان شەش هەزار و 814 کەسن.
وتیشی، هەروەها هەزار و 578 کەسی دیکە مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت وەردەگرن و خاوەن پێداویستی تایبەتیش نین، بۆیە مووچەکانیان بڕدراوە و ئەوەی وەریشیان گرتووە لێیاندەسەندرێتەوە، چونکە مافی هەژارانیان خواردووە."
ئاماژەی بەوەشكرد، لە بەرواری 17ی ئەم مانگەوە، وەزارەتەکەیان داوای لەو کەسانە کرد کە لە چوارچێوەی چاودێری کۆمەڵایەتی دوو مووچە وەردەگرن، لە ماوەی 30 رۆژدا سەردانی وەزارەتەکەیان بکەن، بە پێچەوانەوە روبەڕوی دادگا دەکرێنەوە.