به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى گشتى گومرگى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕایگه‌یاند،كۆى داهاتى به‌ده‌ستهاتووى دوێنێ ،زیاتر له دووملیار ودووسه‌د وچل ملیۆن دینار بووه.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕوونیكرده‌وه"كۆى داهاتى به‌ده‌ستهاتوو له ناوه‌نده گومرگییه‌كان زیاتر له دوو ملیار ودووسه‌د وچل ملیۆن دینار بووه سه‌ربارى نه‌هێشتنى باجى گومرگى له‌سه‌ر زۆربه‌ى كاڵا وشمه‌كه‌كان وكه‌مبوونه‌وه‌ى هاورده‌كراوه‌كان به‌هۆى داخستنى ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندى سنوورى به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا.
وتیشى"سه‌ربارى ڕه‌وشى سه‌ختى ئابوورى وته‌ندروستى كه‌به‌رۆكى وڵاتى خۆشه‌ویستمان گرتۆته‌وه كارمه‌ندانى سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وناوه‌نده گومرگییه‌كان به‌رده‌وامن له‌پشتیوانیكردنى كاراى گه‌ل ونیشتیمانه‌كه‌یان،وڕووبه‌رووى سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كانى كاركردن بوونه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كانیان وبه‌جێ گه‌یاندنى به‌رزترین داهات".