به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،ماوه‌ى زیاتر له‌دوو هه‌فته‌یه هیچ حاڵه‌تێكى ناكۆكى عه‌شایرى تۆمارنه‌كراوه.
لیوا روكن ئه‌كره‌م سه‌دام مدنف فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه لهڕاگهیهندراوێكى وه‌زاره‌تى به‌رگرى كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه پلانێكى فراوانى داناوه ودهرئهنجامى ئه‌رێنى به‌ده‌ستهێناوه به‌تایبه‌ت له‌بوارى ناكۆكى عه‌شایرى"،وتیشى"هاوكارییه‌كى زۆرى هاوڵاتیان وڕیش سپى وناودارانى عه‌شایره‌كان هه‌یه وتاوه‌كو ئێستا زیاتر له‌دوو هه‌فته‌یه هیچ ناكۆكى عه‌شایرى تۆمار نه‌كراوه".
مدنف وتیشى"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه ئه‌ركى یاداشتننامهى ده‌ستگیركردن له‌باره‌ى تاوانه‌كان كاراكردووه،و73داواكراوى دادگا به‌تاوانه جیاجیاكان ده‌ستگیركراون ،وهه‌روه‌ها 11 تۆڕى بازرگانیكردن به‌مادده هۆشبه‌ره‌كان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه"،ئاماژه‌یشى دا"25زاڵگه‌ى هێزه هاوبه‌شه‌كان پێكهێنراوه له‌پۆلیس وسوپا وهاتوچۆ له‌پێناو كۆنترۆڵكردنى پارێزگاكه له‌ڕووى ئۆتۆمبێلى جام ڕه‌ش وئه‌و ئۆتۆمبێلانه بێ تابلۆن وماتۆرسكیلهكان كه‌زیاتر لهكهسێكیان هه‌ڵگرتووه".