كازمى چاوى به‌فه‌رمانده‌كانى دژه‌ تیرۆر ده‌كه‌وێت وئه‌رك وپلانى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش به‌سه‌ركرده‌كاته‌وه‌

ئەمنی
  • 29-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،باره‌گاى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆرى به‌سه‌ركرده‌وه‌،وله‌لایه‌ن فه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدلوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاكه‌ پێشوازی لێكرا.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى گه‌شتێك به‌نێو باره‌گاى ده‌زگاكه‌ كردووه‌ وبه‌شه‌كانى به‌سه‌ركردۆته‌وه‌،وناوه‌ندێكى تایبه‌ت بۆ پشكنینى توشبووانى ڤایرۆسى كۆرۆنا كردۆته‌وه‌،هه‌روه‌ها چاویشى به‌فه‌رمانده‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر كه‌وتووه‌،وئه‌رك وپلانه‌ ئه‌منییه‌كانى ده‌زگاكه‌ به‌سه‌ركردۆته‌وه‌".
    كازمى خۆشحاڵى خۆى ده‌ڕبڕى به‌دیدارى كارمه‌ند وئه‌فسه‌رانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"ده‌زگاكه‌ جێى متمانه‌ى عێراقییه‌كانه‌،به‌هۆى ئه‌و پاڵه‌وانێتى وداستانه‌ى له‌جه‌نگى دژى تیرۆرستانى داعش تۆماریكرد،وسه‌وداكردنى مرۆیی جه‌نگاوه‌ره‌كانى له‌گه‌ڵ دانیشتوانى ئه‌و ناوچانه‌ى ڕزگاركران له‌ده‌ستى تیرۆرستان وهه‌ستكردنى به‌ئارامى به‌رامبه‌ریان".
    كازمى وتیشى"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌ڕووى نێوده‌وڵه‌تیشییه‌وه‌ ناوبانگى ده‌ركردووه‌،وده‌بێت كار له‌سه‌ر پته‌وكردنى ئه‌م ناوبانگییه‌ بكرێت،له‌میان به‌رده‌وامیدان به‌ڕاهێنانى نوێ وچه‌سپاندنى  بیروباوه‌ڕى نیشتیمانپه‌روه‌رى له‌ئه‌ركى ده‌زگاكه‌،وده‌زگا ئه‌منییه‌كانى دیكه‌یش"،ئاماژه‌یشى دا"به‌و ئاسته‌نگییانه‌ى ڕووبه‌رووى عێراق بۆته‌ له‌م قۆناغه‌ى ئێستا،وپه‌رۆشى حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگارى ونه‌هێشتنیان،وڕاستكردنه‌وه‌ى زۆربه‌ى ڕێڕه‌وه‌ هه‌ڵه‌كان،بۆ به‌ره‌وپێشبردنى وڵات".
    كازمى داوایشى له‌"فه‌رمانده‌ وكارمه‌ندانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر كرد،كار له‌پێناو عێراق بكه‌ن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"زۆربه‌ى هاوڵاتیان په‌نا بۆ ده‌زگاكه‌ ده‌به‌ن له‌زۆربه‌ى كه‌یسه‌كان ته‌نانه‌ت نائه‌منییه‌كانیش ،ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر متمانه‌دان به‌ئێوه‌ وهه‌ستكردن به‌ئارامى له‌گه‌ڵ ئێوه‌،بۆیه‌ ده‌بێت ئه‌م متمانه‌یه‌ به‌هه‌ل وه‌ربگرن بۆ خۆشى وڵات وگه‌له‌كه‌ى".
    سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیشیكرده‌وه‌"حكومه‌ت ئه‌مڕۆ پشتى به‌ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر وهێزه‌ ئه‌منییه‌ قاره‌مانه‌كان به‌ستووه‌،بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ركه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ له‌ئاسایش وسه‌قامگیرى كۆمه‌ڵگا وتاكه‌كانى بكات".