به‌غدا-اه‌ع
ئاژانسى هه‌واڵگریی ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دوو تیرۆرستى ده‌ستگیركرد كه‌كه‌فاله‌ت به‌سه‌ر خێزانه‌كانى داعش له‌به‌غدا دابه‌ش ده‌كه‌ن.
ئاژانسى هه‌واڵگریی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌میان هه‌ماهه‌نگى ئه‌ركى هه‌واڵگریی نێوان به‌رێوبه‌رایه‌تى ئاژانسى هه‌واڵگریی له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،وله‌ڕێگاى ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌ش له‌نێوان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگریی ئه‌نبار وبه‌غدا،دوو تیرۆرست له‌ناوچه‌ى دۆره وتاجى له‌پارێزگاى به‌غدا ده‌ستگیركران،كه‌به‌شێك بوونه له‌باندێكى تیرۆرستى وپێشووتر ده‌ستگیركراون وهه‌ستاون به‌دابه‌شكردنى كه‌فاله‌ت به‌سه‌ر خێزانه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌پارێزگاى ئه‌نبار".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشى دا"هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هه‌ماهه‌نگى نێوان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگریی كه‌ركوك وبه‌غدا،تیرۆرستێكى دیكه‌ى هه‌ڵهاتووى گرتووخانه‌ى بوكایان له‌ناوچه‌ى گه‌ڕه‌كى جیهاد له‌به‌غدا ده‌ستگیركردووه،كه‌به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستگیركراوه به‌هۆى ئه‌ندامێتى له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش ،وئه‌ندامى خێزانێكى تیرۆرستى بووه ،ودوو براى له‌كاتى پرۆسه‌كانى ئازادى كوژراون".