به‌غدا-اه‌ع-نه‌ساڕ حاج
و:سۆما جاف
فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،په‌سه‌ندكردنى ژماره‌یه‌ك یاسا به‌شدارده‌بێت له‌چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم وناوه‌ند.
ڤیان سه‌بڕى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دوو بژارده له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندایه بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساى دادگاى فیدراڵى،یان بهههمواركردنهوهى یاساكه یان به‌په‌سه‌ندكردنى یاساییه‌كى نوێ ،ئه‌مه‌یش پێویستى به‌سێ له‌سه‌ریه‌كى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌یه"،دووپاتیشیكرده‌وه"ڕێژه‌یی یاسایی دادگاى فیدڕاڵى تووشى كێشه بووه به‌هۆى خانه‌نشین بوونى یه‌كێك له‌نۆ ئه‌ندامه‌كانى".
باره‌ى یاساى هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان سه‌بڕى ئاماژه‌ى دا"هێزه كوردستانییه‌كان هه‌وڵى بێ‌وچان ده‌ده‌ن بۆ په‌سه‌ندكردنى ژماره‌یه‌ك یاسا،چونكه ده‌بێته به‌شێك لهچارهسهكردنى سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان كه‌ماوه‌ى ساڵانێكه هه‌ن".
وتیشى"له‌نێو ئه‌م یاسایانه،یاساى نه‌وت وغاز ،كه‌پێویستى ڕێككه‌وتنێكى ئاشكرا ولێكتێگهیشتنى هاوبه‌شى هه‌یه بۆ بڕگه‌ى بابه‌ته ده‌ستوورییه‌كان"،داوایشى له"حكومه‌تى فیدڕاڵى وهه‌رێم كرد له‌سه‌ر ئه‌م یاساییه بگه‌نه ڕێككه‌وتن به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان وله‌نێویشیاندا هێزه كوردستانییه‌كان".
شایه‌نى باسه به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران دوێنێ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه،شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات بۆ ته‌واوكردنى گفتوگۆكان.
حه‌داد بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"شاندى هه‌رێم گفتوگۆى سێ دۆسییه‌ى گرنگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدڕاڵى ده‌كات"،وتیشى"ئه‌و دۆسییانه بریتیین له‌به‌شه بوودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان له‌بوودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو،له‌گه‌ڵ دۆسییه‌كانى نه‌وت وده‌روازه سنوورییه‌كان".