سادقونى نوێنه‌رایه‌تى:سێ ڕێوشوێن هه‌یه‌ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى توركیا

  • 29-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    فراكسیۆنى سادقونى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ سێ ڕێوشوێن هه‌یه‌ حكومه‌ت ده‌توانێت بیانگرێته‌به‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى توركیا.
    په‌رله‌مانتارى فازڵ فه‌تلاوى ئه‌ندامى فراكسیۆنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌بێت حكومه‌ت سێ ڕێوشوێن بگرێته‌ به‌ر ،یه‌كه‌میان ڕاگرتنى چالاكییه‌ ئابوورییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نى توركیا،وسكاڵاكردن له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و،كشانه‌وه‌ى باڵیۆزى عێراق له‌توركیا"،وتیشى"دووباربوونه‌وه‌ى په‌لاماره‌كان ده‌بێت له‌لایه‌ن لایه‌نى عێراقى به‌ڕێوشوێنى دیبلۆماسى وئابوورى وه‌لامبدرێته‌وه‌".
    فه‌تلاوى وتیشى"دووباره‌بوونه‌وه‌ى په‌لاماره‌كانى توركیا بۆ سه‌ر خاكى عێراق پێشیلكارییه‌ وده‌بێت په‌رچه‌كدارێكى به‌هێزى هه‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ت وپه‌رله‌مانه‌وه‌"،ئاماژه‌یشى دا"فراكسیۆنه‌كه‌ى چه‌ندین جار داواى سازدكردنى دانیشتنى به‌په‌له‌ى كردووه‌ بۆ تاوتوێكردنى ئه‌م په‌لامارانه‌"