ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بوونى هێزى بیانى له‌بنكه‌ى تاجى ڕه‌تكرده‌وه‌

ئەمنی
  • 29-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

     
    و:سۆما جاف
     
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بوونى هێزى بیانى له‌بنكه‌ى تاجى ڕه‌تكرده‌وه‌
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع):ڕایگه‌یاند"ژماره‌یه‌ك له‌ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ هه‌واڵێكیان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌گوایه‌ سه‌ربازانى سعودى بنكه‌ى ئاسمانى تاجیان جێهێشتووه‌"،وتیشى"ئه‌و هه‌واڵانه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌،وهیچ هه‌واڵێكى له‌م شێوه‌یه‌ بوونى نییه‌".
    خه‌فاجى جه‌ختیشیكرده‌وه‌"ئه‌و هێزانه‌ى له‌بنكه‌ى ئاسمانى تاجیدان هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى عێراقه‌ به‌سه‌رجه‌م ناونیشانه‌كانییه‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پێشووتر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌م بنكه‌یه‌ بوون به‌ڵام ئه‌م هێزانه‌ له‌ئاهه‌نگیكى فه‌رمى وگه‌وره‌دا پێگه‌كانیان ڕاده‌ستى هێزه‌ عێراقییه‌كان كرد".
    خه‌فاجى سه‌رله‌نوێ بوونى هێزى بیانى له‌بنكه‌ى تاجى ڕه‌تكرده‌وه‌،داوایشى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد به‌وردبینیه‌وه‌ هه‌واڵه‌كان بگوازنه‌وه‌".
    شایه‌نى باسه‌ پێشووتر فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ڕایگه‌یاندبوو،خاڵى ژماره‌ 8 له‌سه‌ربازگه‌ى تاجى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ڕاده‌ستكراون ،ئاماژه‌یشى دا ئه‌م پێگه‌یه‌ بۆ مه‌شقپێكردن وئاماده‌كردنى كارمه‌نده‌ عێراقییه‌كان به‌كارهاتووه‌ له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئوسترالیا ونیوزله‌ندا وئه‌مریكا.