به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند لهئاكامى په‌لامارێكى تیرۆرستى له‌شارۆچكه‌ى خانه‌قین له‌پارێزگاى دیاله فه‌رمانده ئه‌بو حه‌یده‌ر ئه‌نساڕى شه‌هیدبوو.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،لهئاكامى په‌لامارێكى تیرۆرستانى داعش له‌شارۆچكه‌ى خانه‌قین فه‌رمانده عامر ئه‌حمه‌د ساڵح(ئه‌بو حه‌یده‌ر ئه‌نساڕى)به‌رپرسى تۆپخانه‌كان له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ى/حه‌شدى شه‌عبى شه‌هیدبوو.
ئاماژه‌یشى دا"شه‌هیدى فه‌رمانده شكستى به‌تیرۆرستان هێنا وسوور بوو لهڕاوهدوونانى پاشماوه‌كانى داعش ولهنابردنیان لهخاكى پارێزگاى دیاله،وهه‌ڵوێستى وئهرى هه‌بووه لهگهڕاندنهوهى ئاواره‌كان وپهرۆشى بۆ سه‌قامگیرى دۆخى ناوچه‌كانیان".
وتیشى"شه‌هید فهرماندهیهكى بوێر وجهنگاوهرێكى قاره‌مان بوو،به‌شدارى له‌زۆربه‌ى پرۆسه‌كانى ئازادى دژى تیرۆرستانى داعش كردووه،جه‌ختیشیكرده‌وه"له‌سه‌رووى ئه‌و كه‌سانه بوو كه‌به‌ده‌م فه‌تواى جیهادى كیفائى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینییه‌وه هات ،پێش ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌م ئه‌ركه بهێنێت بهشههیدبوونى له‌پێناو به‌رگرى كردن لهنیشتیمانى وخاكهكهى ولهڕۆژانى عاشورا وساڵیادى شه‌هیدبوونى ئیمامى حوسێن وبنه‌ماڵه وهاوه‌ڵه‌كانى(سڵاوى خوایان لێبێت)".
ده‌سته‌كه دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌و ڕێگایه‌ى به‌خوێنى خۆى نه‌خشه‌ى كرد پاڵنه‌رێك ده‌بێت بۆ جه‌نگاوه‌ره‌كانى براى له‌سه‌نگه‌ره‌كان به‌رده‌وام بن وئه‌ركه‌كانیان به‌بێ هیچ كهمتهرخهمییك جێ به‌جێ بكه‌ن بۆ له‌ناوبردنى تیرۆرستانى داعش".
جێى ئاماژه‌پێكردنه پێشووتر ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاندبوو،شكستى بهپهلامارێكى تیرۆرستانى داعش هێناوه له‌شارۆچكه‌ى خانه‌قین له‌پارێزگاى دیاله.
ده‌سته‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى له‌كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى دیاله‌ى حه‌شدى شه‌عبى ،ئێواره ئه‌مڕۆ شكستى بهپهلامارێكى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌گوندى شیرگى شارۆچكه‌ى خانه‌قین هێناوه.