به‌سڕه-اه‌ع-سه‌عه‌د سه‌ماك
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه،ڕایگه‌یاند فه‌رمانى ده‌ستگیركردن بۆ ورووژێنه‌رانى ململانێى عه‌شایرى وته‌قه‌كه‌رانى هه‌ڕه‌مه‌كى ده‌ركراوه.
لیوا عه‌باس ناجى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌سڕه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"هێزێك له‌پۆلیسى به‌سڕه پێنج تاوانبارى ده‌ستگیركردووه به‌تاوانى ته‌قه‌كردنى هه‌ڕه‌مه‌كى له‌ناوچه‌ى ته‌میمیه له‌ناوه‌ندى پارێزگاكه".
ئاماژه‌یشى دا"فه‌رمانده‌یی پۆلیسى به‌سڕه پلانى داناوه بۆ چاودێرى ودیاریكردنى تۆره‌كانى بازرگانیكردن ودابه‌شكردن وڕاوه‌دوونانى مافییه‌كانى مادده هۆشبه‌ره‌كان"،وتیشى"ئه‌و شێوازانه‌ى پۆلیس په‌یڕه‌وى ده‌كات ئه‌و مافیانه له‌ناوده‌بات.