ده‌سته‌ى گومرگى:داهاتى به‌ده‌ستهاتووى یه‌ك ڕۆژ زیاتر له‌سێ ملیار دینار بووه‌

ناوخۆ
  • 28-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع 

    ده‌سته‌ى گشتى گومرگى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،كۆى داهاتى به‌ده‌ستهاتووى دوێنێ پێنجه‌شممه‌ له‌ناوه‌نده‌ گومرگییه‌كانى ڕاگه‌یاند،كه‌ده‌كاته‌،سێ ملیار وسێسه‌د وچل وپێنج ملیۆن دینار. 
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سه‌ربارى ڕه‌وشى سه‌ختى ئابوورى وته‌ندروستى كه‌به‌رۆكى وڵاتى خۆشه‌ویستمان گرتۆته‌وه‌ كارمه‌ندانى سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تى وناوه‌نده‌ گومرگییه‌كان به‌رده‌وامن له‌پشتیوانیكردنى كاراى گه‌ل ونیشتیمانه‌كه‌یان،وڕووبه‌رووى سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كانى كاركردن بوونه‌ته‌وه‌ بۆ به‌ره‌وپێشبردنى كاره‌كانیان وبه‌جێ گه‌یاندنى به‌رزترین داهات".
    ده‌سته‌كه‌ وتیشى"ڕۆڵى هه‌بوو له‌ئاسانكارى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى هه‌زاره‌ها بارهه‌ڵگرى ده‌رمان وپێداویستییه‌ پزیشكییه‌كان،وكه‌ره‌سته‌كانى خۆراك وبه‌درێژایی كات به‌شه‌و وڕۆژ،وبه‌ئه‌رك وچاودێرى ڕاسته‌وخۆى كارگێڕى باڵا له‌ده‌سته‌كه‌،به‌مه‌به‌ستى ئاسانكارى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى بارهه‌ڵگره‌كانى كه‌ره‌سه‌ سه‌ره‌كی وخۆراكییه‌كان به‌تایبه‌ت ده‌رمانى مرۆیی بۆ نێو خاكى وڵات به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتى بۆ به‌كاربه‌ر له‌سایه‌ى ئه‌م قه‌یرانه‌ى ئێستا".