به‌غدا-اه‌ع
دكتۆر نه‌بیل كازم عه‌بدولساحیب وه‌زیرى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى ڕێنمایی دایه زانكۆكان ڕۆڵى كارایان هه‌بێت له‌پاڵپشتى كردنى كۆمه‌ڵگا وبه‌جێ گه‌یاندنى چاكسازى وڕێزگرتن له‌یاسا.
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"وه‌زیرى خوێندنى باڵا په‌یامێكى ئاڕاسته‌ى ده‌سته‌ى ڕا كردووه،وچه‌ند ته‌وه‌رێكى له‌خۆگرتووه،جه‌ختى له‌سه‌ر خزمه‌تكردنى كۆمه‌ڵگا كردۆته‌وه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى عه‌بدولساحیب لهپهیامهكهى ئاماژه‌یشى داوه"ده‌مانه‌وێت زانكۆ ڕۆڵى دیار وڕوونى هه‌بێت له‌كۆمه‌ڵگادا،نه‌ك ته‌نها له‌سه‌ر ئاستى هۆڵه‌كانى خوێندن وتوێژینه‌وه‌ى زانستى به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا،چونكه كۆمه‌ڵگاى ئێمه ڕووبه‌رووى ئاسته‌نگى زۆر بۆته‌وه وده‌بێت به‌رپرسیارێتى خۆمان بگرینه ئه‌ستۆ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى ولێبورده‌یی وهاوكاری وبنه‌ماكانى كارى پیشه‌یی به‌ڕه‌وشت ورێزگرتن له‌یاسا".
وتیشى"كاتێك زانكۆكان ڕۆڵى دیار وگه‌وره‌یان ده‌بێت ئه‌وانه دێته دى ئه‌ویش له‌میان پێكهێنانى تیمى پسپۆرییه جیاجیاكانى كۆمه‌ڵایه‌تى وته‌ندروستى وهۆشیارى وپه‌روه‌رده‌یی ویاسایی وپه‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان".