دادگا رێوشوێنى پێویست ده‌گرێته‌به‌ر دژى ئه‌و كه‌سانه‌ى ده‌ستدرێژیان كردوه‌ته‌ سه‌ربه‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك

ناوخۆ
  • 28-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،ڕێوشوێنى یاسایی دژى ئه‌و تاوانبارانه‌ى گرتۆته‌به‌ر كه‌په‌لامارى به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌نه‌جه‌فى پیرۆزیان داوه‌.
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى نه‌جه‌ف ڕێوشوێنى یاسایی دژى ئه‌و تاوانبارانه‌ى گرتۆته‌به‌ر كه‌په‌لامارى دكتۆر تاریق شیبانى به‌ڕێوبه‌رى نه‌خۆشخانه‌ى ئه‌مه‌لیان داوه‌،وپێنج كه‌سیان ڕاگیراون".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى دا"تاوانباره‌كان كه‌سوكارى توشبوویه‌كى ڤایرۆسى كۆرۆنان كه‌گیانله‌ده‌ستداوه‌"،وتیشى"ڕێوشوێنه‌كان به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 230ى یاساى سزاكان وبه‌پشت به‌ستن به‌مادده‌ى شه‌شه‌مى یاسای پاراستنى پزیشكان گیراوه‌ته‌به‌ر ،له‌گه‌ڵ ده‌ركردنى فه‌رمانى ده‌ستگیركردن وبه‌دواداچوون بۆ تاوانبارانى دیكه‌ له‌پێناو ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كان وڕه‌وانه‌كردنیان بۆ دادگاى بابه‌ته‌كه‌".