ئه‌نبار-ثامر دلێمى
و-سۆما جاف
عه‌لى فه‌رمان حه‌مید پارێزگارى ئه‌نبار سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له پاریچزگاكه ره‌زامه‌ندى ده‌ربرى له‌سه‌ر دووباره گه‌راندنه‌وه‌ى چالاكیه وه‌رزشیه‌كان و وكردنه‌وه‌ى یاریگاكان بۆ وه‌رزشوانان.
سه‌فا‌ء ريشاوى جێگرى پارێزگارى ئه‌نبار بۆ كاروبارى وه‌رزش و لاوان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار له‌لایه‌ن لاوان و وه‌رزشوانه‌وه داواكارى ئاراسته‌ى پارێزگاركرا بۆ كردنه‌وه‌ى یاریگاكان و دووباره كاراكردنى چالاكیه وه‌رزشیه‌كان"، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد پارێزگارى ئه‌نبار ره‌زامه‌ندى ده‌ربرى به كردنه‌وه‌ى یاریگاكان به‌مه‌رجى پابه‌ندبوون به رێنماییه‌كانى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان تایبه‌ت به‌سه‌لامه‌تى و ده‌رمانرێژكردنى یاریگاكان".
ریشاوى داواى له‌سه‌رۆكى یه‌كێتیه‌كان و لیژنه وه‌رزشیه‌كان كرد كه پابه‌ند بن به‌رێنمایه‌كانى خۆپارێزى له ڤایرۆسى كۆرۆنا ".