بارزانى:كێشه‌مان نیه‌ له‌به‌رێوه‌بردنى ده‌روازه‌كان به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌غدا

  • 27-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێم هیچ كێشه‌یه‌كى له‌به‌رێوه‌بردنى خاڵه‌ سنوریه‌كان نیه‌ به‌شێوه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ندى، هه‌روه‌ها پێشوازى كرد له‌و هه‌وڵانه‌ كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌درێت،ئاماژه‌ى به‌وشكردبه‌به‌رده‌وام ده‌ستێوه‌ردانى ده‌ره‌كى هه‌یه‌ له‌ عێراق.
     
    بارزانى له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌ عه‌ره‌بیه‌كان له‌نێوانیشیان عێراقیه‌ ئه‌خباریه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ رایگه‌یاند:"عێراق ده‌وڵه‌تێكى فیدڕاڵیه‌ هه‌رێمى كوردستانیش به‌شێكه‌ له‌و فیدراڵیه‌ته‌ ماف و ئه‌ركمان له‌سه‌ره‌ "، رونیشكرده‌وه‌ " ئه‌و كێشانه‌ى ئێستا به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنین ئه‌نجامى جێ به‌جێ نه‌كردنى ده‌ستوره‌ به‌شێوه‌یه‌كى راست".
     
    سه‌باره‌ت به‌ده‌روازه‌ سنوریه‌كان بارزانى جه‌ختى كرده‌وه‌ " ده‌ستور ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات چى شتێك تایبه‌ته‌ به‌ حكومه‌تى فیدراڵیه‌وه‌ و چى شتێك ده‌سه‌ڵاتى كوردستانه‌ و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاته‌ هاوبه‌شه‌كان چین، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد ده‌روازه‌ سنوریه‌كات ده‌سه‌ڵاتێكى تایبه‌ت نیه‌ به‌حكومه‌تى ناوه‌نده‌وه‌ ،سه‌رپه‌رشتى كردنى ده‌روازه‌كات به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى هاوبه‌ش بێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ند و هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه‌ كه‌ به‌هاوبه‌شى به‌رێوه‌ ببرێت".
     
    له‌باره‌ى داهاته‌كانه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد" ده‌ستور ئه‌و ده‌رده‌خات كه‌ چى داهاتێك ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ حكومه‌تى ناوه‌ندى و چۆنێتى رێكخستنیشى ئاشكرا ده‌كات"، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ " هه‌رێم به‌رده‌وام ئاماده‌یه‌ بگاته‌ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوه‌ند به‌پێى ده‌ستور،به‌ڵام حكومه‌تى فیدراڵى شایسته‌ داراییه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى ره‌وانه‌ نه‌كردووه‌ وه‌كو خۆى".
    وتیشى "هه‌میشه‌ نیگه‌رانى خۆمان بۆ حكومه‌تى عێراقى ده‌ربریوه‌ له‌باره‌ى نه‌ناردنى شایسته‌ داراییه‌كان هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ى هاتووه‌ كه‌ ئه‌ویش له‌ 17% یه‌ دواتریش كه‌مكرایه‌وه‌ ،شایسته‌ داراییه‌كان كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ شایسته‌ى سه‌روه‌رى كه‌ پێویسته‌ بنێردرێت نه‌نێردراوه‌ ".