به‌غدا-اه‌ع-ئامنه سه‌لامى
و-سۆما جاف
فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى رۆژئاواى نه‌ینه‌وا له‌میان كۆنگره‌یه‌كدا كه به مه‌به‌ستى تاونوێكردنى ره‌وشى ئه‌منى وخزمه‌تگوزارى سازكرابوو پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى ناوه‌ندى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال راگه‌یاند.
لیوا روكن جه‌بار تائی فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنى رۆژئاواى نه‌ینه‌وا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند:" كۆنكره‌یه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتى فه‌ریق روكن عه‌بولئه‌میر كامل شمه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وبه‌ئاماده‌بوونى راوێژكارانى سه‌رۆك وه‌زیران و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و پارێزگارى نه‌ینه‌وا سازكرا به‌مه‌به‌ستى تاوتوێ كردنى ره‌وشى ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى له قه‌زاى شه‌نگال .
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد دواى گوێبیستن له‌سه‌رجه‌م راوبۆچۆنه‌كان كۆمه‌ڵێك بریاردرا كه خزمه‌ت شه‌نگال ده‌كات و ده‌بێته سه‌قامگیرى ئه‌منى له‌و ناوچه یه‌كێك له‌و بریارانه پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى ناوه‌ندیه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى شه‌نگال و كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى ده‌زگاى شه‌هیدان بۆ رایكردنى كاروبارى كه‌س وكارى شه‌هیدان له شه‌نگال هه‌روه‌ها ره‌زامه‌ندى به‌ده‌ست هێنراوه بۆ درێژكردنه‌وه‌ى تیمی نێوده‌وڵه‌تى UNTADE بۆ ماوه‌ى ساڵێك كه تایبه‌ته به گه‌ران به‌دواى گۆرى به‌كۆمه‌ڵ".