به‌غدا-اه‌ع
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه وه‌زاره‌تى نه‌وت به‌په‌رۆشه بۆ دابینكردنى هه‌لى كار بۆ ده‌رچووانى كۆلێژه‌كانى ئه‌ندازیارى وپسپۆڕییه جیاوازه‌كان به‌پێى پێویستى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان.
وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"عه‌بدولجه‌بار پێشوازى له‌ژماره‌یه‌ك نوێنه‌رى خۆپیشانده‌ران كردووه به‌ئاماده‌بوونى هه‌یبه‌ت حه‌لبوسى سه‌رۆكى لیژنه‌ى نه‌وت ووزه‌ى نوێنه‌رایه‌تى".
وتیشى"حكومه‌ت ووه‌زاره‌ت كار ده‌كه‌ن بۆ به‌جێ گه‌یاندنى دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وڕكابهریكردن بۆ ئه‌وانه داوایان پێشكه‌شكردووه له‌میان دابینكردنى هه‌لى كار وكارپێكردن،سه‌ربارى ڕه‌وشى سه‌ختى ئابوورى كهبهرۆكى وڵاتمان گرتۆته‌وه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه عه‌بدولجه‌بار ئاماژه‌ى دا"وه‌زاره‌تى نه‌وت پێشووتر ده‌ستپێشخه‌رى كردووه بۆ دابینكردنى هه‌زارها هه‌لى كار بۆ خۆپیشانده‌ران،به‌ڵام ڕه‌وشى سه‌ختى دارایی ڕێگر بووه له‌وه‌رگرتنى ژماره‌ى نوێ،هیوایشى خواست هه‌لى كارى نوێ بڕه‌خسێت دواى په‌سه‌ندكردنى بوودجه وپێش كۆتایی ئه‌مساڵ".
وتیشى"وه‌زاره‌تى نه‌وت پلانێك گه‌شاوه بۆ ئاماده‌كردن وگه‌شه‌كردنى تواناى ده‌رچووان ئامادهكردووهى،له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كى زانستییانه‌ى هاوچه‌رخدا،كهگونجاو بێت له‌گه‌ڵ سروشتى كارى كۆمپانیا جیهانییه‌كان".