به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان به‌غدا وڕیاز تاوتوێ كرد
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌میان دیداره‌كه په‌یوه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان تاوتوێ كراون ،وستایشى به‌ره‌پێشچوونه ئه‌رێنییه‌كان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان كراوه"،ئاماژه‌یشى دا"هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ى یاداشتننامه‌ى لێكتێگه‌یشتن كه‌حكومه‌ته‌كانى پێشوو واژۆیان كردووه،هه‌روه‌ها به‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى ئابوورى ووه‌به‌رهێنانى نێوان هه‌ردوو وڵات خراوه‌ته به‌ر باس به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانى كشتو‌كاڵى وپترۆكیمیاویات ودابینكردنى وزه‌ى عێراق وبه‌ستنه‌وه‌ى وزه له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى".
وتیشى"هه‌ردوولا ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران وشاندى یاوه‌رى بۆ واشنتۆن خستۆته به‌ر ڕۆشنایی له‌پاڵ تاوتوێكردنى ده‌رئه‌نجامى لووتكه‌ى سێ قۆڵیی كه‌له‌نێوان عێراق ومیسر وئوردن له‌عه‌ممانى پایته‌خت سازكران".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"پێشهاته‌كانى هاوبه‌شى ڕه‌وشى هه‌رێمایه‌تى تاوتوێكراون وهه‌ردوولا جه‌ختیانكردۆته‌وه له‌سه‌ر گرنگى پته‌وكردنى ئاسایش وسه‌قامگیرى ناوچه‌كه".
جێى ئاماژه‌پێكردنه ئه‌م سه‌ردانه یه‌كه‌مین سه‌ردانى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه بۆ عێراق له‌دواى وه‌رگرتنى پۆسته‌كه‌ى.