فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌ ڕاسپارده‌ى نوێ ده‌رده‌كات

ئەمنی
  • 27-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌سڕه‌-اه‌ع

     
    لیوا ڕوكن ئه‌كره‌م سه‌دام مدنف فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌سڕه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى نوێ بۆ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌پارێزگاكه‌ ده‌ركرد.
    مدنف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كان له‌هه‌وڵدایه‌ بۆ پته‌وكردنى توانا ئه‌منییه‌كان له‌نزیك ئامانجه‌ ستراتیژییه‌كان وژێرخانه‌كانى ئابوورى عێراق له‌پارێزگاى به‌سڕه‌".
    وتیشى"پلانى ئه‌منى تایبه‌ت به‌یه‌كه‌مین ده‌ ڕۆژى مانگى موحه‌ڕه‌م به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى بۆى دانراوه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت وهاوكارییه‌كى ڕوون هه‌یه‌ له‌نێوان ده‌زگا ئه‌منییه‌كان". 
    ئاماژه‌یشى دا"كارده‌كرێت بۆ كۆنترۆڵكردنى سنوورى جیاكه‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ وهاوئاهه‌نگ كردنى كارى هه‌واڵگرى بۆ ڕێگاگرتن له‌هاتنه‌ژووره‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆ نێو خاكى عێراق". 
    ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو كارده‌كرێت بۆ كاراكردنه‌وه‌ى یاساى هاتوچۆ وڕێگاگرتن له‌لێخوڕینى ئۆتۆمبێل به‌بێ مۆڵه‌تى شۆڤێرى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هاتوچۆ".
    وتیشى"فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ لێخوڕینى ئۆتۆمبێل وماتۆرسكیل بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌خواره‌وه‌ى ته‌مه‌نى یاسایین قه‌ده‌غه‌ ده‌كات".
    مدنف جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كانى ڕابردوو به‌قه‌ده‌غه‌كردنى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى تابلۆى هاتوچۆیان نییه‌ بۆ نێو پارێزگاى به‌سڕه‌ له‌ڕێگاى زاڵگه‌ ده‌ره‌كییه‌كان".