به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌میان پێشوازیكردنى له‌فه‌یسه‌ڵ بن فه‌رحان بن عه‌بدوڵلا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه سعودیه هاوبه‌شێكى ڕاسته‌قینه‌ى عێراقه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دووقوڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وڕێكاره‌كانى پته‌وكردن وبه‌ره‌وپێشبردنیان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان تاوتوێ كران،له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانى ڕه‌وشى ناوچه‌كه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه كازمى ڕایگه‌یاند"شانشینى عه‌ره‌بى سعودیه هاوبه‌شێكى ڕاسته‌قینه‌ى عێراقه،وعێراقیش خوازیاره په‌یوه‌ندییه‌كى نایاب دروستبكات به‌پشت به‌ستن به‌جێماوه‌ى قوڵى په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كان كه‌هه‌ردوو وڵات به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه،بۆ به‌جێ گه‌یاندنى داهاتوویه‌كى باش بۆ هه‌ردوو وڵات"،ئاماژه‌یشى دا به"گرنگى كاراكردنه‌وه‌ى بڕیاره‌كانى لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى نێوان عێراق وسعودیه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌ردوو گه‌لى برا".
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه دووپاتیكرده‌وه"وڵاته‌كه‌ى به‌بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق،وخوازیارین بۆ پته‌وكردن وبه‌هێزكردنى هاوكارییه هاوبه‌شه‌كان وكاراكردنه‌وه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌كانى نێوان هه‌ردوولا،بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى هه‌ردوو وڵات"،وتیشى"شانشینى سعودیه چاوه‌ڕوانى سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ ڕیاز ده‌كات".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕایشیگه‌یاند"كازمى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى سعودى وشاندى یاوه‌رى ڕێكاره‌كانى هاوكارى ئابوورى وبه‌جێ گه‌یاندنى هاوسه‌نگى له‌به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى تاوتوێ كردووه به‌و پێیه‌ى بارى گرانى له‌سه‌ر ئابوورى عێراق كه‌مبكاته‌وه".