كازمى سه‌رله‌نوێ ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌پارێزگارى له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن ڕه‌تكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 27-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌پارێزگارى له‌خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ن به‌ته‌واوى ڕه‌تكرده‌وه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كازمى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى،سه‌ردانى باره‌گاى فه‌رمانده‌یی پۆلیسى فیدڕاڵى كردووه‌،وله‌گه‌ڵ وه‌زیر وده‌زگا وفه‌رمانده‌ ئه‌منییه‌كان وفه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان وفه‌رمانده‌كانى پۆلیس كۆبۆته‌وه‌،وله‌میانه‌یدا پێشهاته‌ ئه‌منییه‌كان له‌وڵاتدا تاوتوێ كرا".
    كازمى ستایشى "ئه‌ركى ئه‌منى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كرد له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش وئه‌ركه‌كانى له‌ڕاوه‌دوونانى بانده‌كانى تاوان كردووه‌،له‌گه‌ڵ دابینكردنى سه‌قامگیرى وئاسایش له‌سه‌رانسه‌رى عێراقدا".
    سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"خۆپیشاندانى ئاشته‌وایی وئه‌ركى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌دابینكردنى پارێزگارى پێویست بۆ خۆپیشانده‌رانى ئاشتیخواز،هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌پارێزگارى له‌خۆپیشانده‌ران له‌سه‌رجه‌م گۆڕه‌پانه‌كانى خۆپیشاندان له‌پارێزگاكان به‌ته‌واوه‌تى ڕه‌تكرده‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"داخستنى شه‌قام وڕێگاكان وزیان گه‌یاندن به‌به‌رژه‌وه‌ندى گشتى وڵات وهاوڵاتیان ڕه‌تده‌كاته‌وه‌".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه‌ تاوتوێى ئاماده‌كارییه‌ ئه‌منییه‌كان ودابینكردنى كه‌شێكى گونجاو بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ كردووه‌،كه‌بڕیاره‌ له‌مانگى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت،هه‌روه‌ها كاركردنیش بۆ دانانى پلانى ئه‌منى گونجاو بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پێگه‌رد وخاوێن ودادپه‌روه‌ر".