به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران پێشوازیكرد له‌وه‌زیرى سوپاكانى فه‌ڕه‌نسا
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازیكرد لهفلۆرانس بارلى وه‌زیرى سوپاكانى فه‌ڕه‌نسا".
جێى ئاماژه‌پێكردنه فلۆرانسى بارلى به‌یانى ئه‌مڕۆ گه‌یشته باره‌گاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌م سێیه‌مین سه‌ردانى وه‌زیرى فه‌ره‌نسایه له‌پێناو به‌هێزكردنى هاوكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى به‌رگرى فه‌ڕه‌نسا وعێراق".