به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،سوپاى عێراقى تووشى هه‌وڵه‌كانى لاوازكردنى بووه‌وه،وحكومه‌تیش ڕووبه‌رووى ئه‌م هه‌وڵانه بۆته‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،پێشوازى له‌فلۆرانس بارلى وه‌زیرى سوپاكانى فه‌ڕه‌نسا وشاندى یاوه‌رى كردووه،وهه‌ردوولا له‌دیدارێكدا ڕه‌وشى ئه‌منى له‌عێراق وناوچه‌كه وپاڵپشتى كردنى ئه‌ركى عێراق له‌شه‌ڕى دژى داعش تاوتوێ كرد".
كازمى به‌خێرهاتنى وه‌زیرى سوپاكانى فه‌ڕه‌نسا كردووه،وجه‌ختیكردۆته‌وه فه‌ڕه‌نسا هاوبه‌شه له‌جه‌نگى دژ به‌تیرۆر،وحكومه‌تى عێراقیش به‌په‌رۆشه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى ئه‌م هاوبه‌شییه بۆ گه‌یشتن به‌پته‌وكردن وئاماده‌كارى ته‌واوى توانا ئه‌منییه‌كانى عێراق وپێشخستنى ئاستى جه‌نگاوه‌رى وپته‌وكردنى ئاڵوگۆڕى زانیارییه ئه‌منییه‌كان".
ئاماژه‌یشى دا"سوپاى عێراق تووشى هه‌وڵه‌كانى لاوازكردنى بوو،وحكومه‌تیش ڕووبه‌رووى ئه‌م هه‌وڵانه بۆته‌وه"،ڕوونیشیكرده‌وه"فه‌ڕه‌نسا هاوبه‌شێكى ستراتیژى عێراقه له‌جه‌نگى دژ به‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش ،بگڕه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وڵاتێكى دۆسته،ڕوونیشیكرده‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان عێراق وفه‌ڕه‌نسا په‌یوه‌ندییه‌كى توندوتۆڵه بۆ ساڵانێكى دوور ودرێژ ده‌گه‌ڕێته‌وه".
لاى خۆیه‌وه فلۆرانس بارلى وه‌زیرى سوپاكانى فه‌ڕه‌نسا ستایشى سه‌ركردایه‌تى كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد ،كه‌توانى هه‌نگاوى سه‌ركه‌وتوو به‌دیبهێنێت،سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر وه‌رگرتنى ئه‌ركى حكومى تێپه‌ڕیوه.
بارلى جه‌ختى كرده‌وه له‌سه‌ر خواستى فه‌ڕه‌نسا بۆ پشتیوانیكردنى عێراق له‌جه‌نگى دژ به‌تیرۆر وپاڵپشتى كردنى هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق،به‌تایبه‌ت فه‌ڕه‌نسا كه‌ڕۆڵى هه‌بوو له‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌جه‌نگى دژ به‌داعش".
بارلى ڕوونیشیكرده‌وه فه‌ڕه‌نسا هاوڕایه له‌گه‌ڵ عێراق به‌وه‌ى ڕێكخراوى داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ عێراق وناوچه‌كه،به‌تایبه‌ت چالاكییه تیرۆرستییه‌كانى له‌سوریا،وئێمه‌یش به‌رده‌وامین له‌ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ى،ئاماژه‌یشى به‌ڕۆڵى گرنگى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعشدا ،به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌پاڵپشتى ئاسمانى وئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان.
فلۆرانس بارلى وه‌زیرى سوپاكانى فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ى ده‌ڕبڕى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى مه‌شقپێكردنى هێزه‌كانى عێراق كه‌به‌هۆى په‌تا كۆرۆناوه ڕاگیرا،ئه‌مه‌یش له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا وبه‌پێى شێوازێكى كاركردن وچوارچێوه‌یه‌كى نوێى به‌شداریكردنى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌عێراق كه‌بۆچوون وپێداویستى عێراقى دیاری‌یان ده‌كات وبه‌شێوازێك سه‌روه‌رى عێراق پته‌و بكات.
هه‌ر به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ووه‌زیرى سوپاكانى فه‌ڕه‌نسا دۆخى سوریا وكاریگه‌رییه‌كانى له‌سه‌ر سه‌قامگیرى عێراق وناوچه‌كه تاوتوێ كردووه".