ئه‌عره‌جى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌چاودێریكردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ئاسایشى كه‌ركوك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌

ئەمنی
  • 26-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌چاودێریكردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ئاسایشى پارێزگاى كه‌ركوك له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌،قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌شاندێكى نوێنه‌رایه‌تى پارێزگاى كه‌ركوك،به‌سه‌رۆكایه‌تى ڕێبوار ته‌ها ،ونوێنه‌رانى پارێزگاكه‌ ،له‌فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان
    وتیشى"ئه‌عره‌جى به‌خێر هاتنى شانده‌كه‌ كرد،وگوێ له‌سه‌رنجى په‌رله‌مانتاران گرت له‌باره‌ى دۆخى ئه‌منى له‌كه‌ركوك و،په‌یوه‌ندى هاوڵاتى به‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ په‌رله‌مانتاران ئاماژه‌یشى به‌گرنگى كاركردن له‌سه‌ر دۆسییه‌ى هاوسه‌نگى وهه‌ماهه‌نگى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى كردووه‌ ،له‌پاڵ ئه‌ركى هاوبه‌شى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر وپاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.
    لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌عره‌جى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌بایه‌خدانى حكومه‌ت به‌پارێزگاى كه‌ركوك وچاودێرى كردنى ئه‌و بابه‌تانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌ئاسایشى پارێزگاكه‌ وهاوڵاتیان،ئاماژه‌یشى دا كه‌ركوك كۆمه‌ڵگایه‌كى عێراق به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى كه‌ده‌بێت هێزى سه‌قامگیرى وگه‌شه‌سه‌ندنى بێت.