ئه‌نجومه‌نى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پێویستى به‌ستنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كانى هه‌رێم به‌حكومه‌تى فیدڕاڵییه‌وه‌

ناوخۆ
  • 26-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى به‌ستنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كانى هه‌رێم به‌ده‌روازه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى،هه‌روه‌ها بابه‌تى ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌رى سنوورى له‌گه‌ڵ سعودیه‌ تاوتوێ كرد.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،لیوا عومه‌ر عه‌دنان وائیلی سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ده‌سته‌كه‌ كردووه‌ كه‌ئه‌ندامێتى نوێنه‌رى وزاره‌ت وده‌سته‌ وپارێزگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى كارى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانى له‌خۆگرتووه‌،وله‌ڕێگاى بازنه‌ى ته‌له‌فزیۆنى داخراودا سازكرا.
    وتیشى"خشته‌ى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ تاوتوێ كرا كه‌بریتى بوو له‌چه‌ند ته‌وه‌رێكى گرنگى په‌یوه‌ست به‌ڕێكخستنى كارى فه‌رمانگه‌كانى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وگرتنه‌به‌رى بڕیار وڕاسپارده‌ پێویسته‌كان له‌باره‌یه‌وه‌ به‌ ده‌نگى ئه‌ندامان له‌سه‌ر كۆى بڕگه‌كانى خشته‌ى كاره‌كان".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیشیكرده‌وه‌"كۆبوونه‌وه‌كه‌ بریتى بوو له‌تاوتوێكردنى فه‌رمانى دیوانى ژماره‌(83)ى په‌یوه‌ست به‌دروستكردنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پاراستنى فڕۆكه‌خانه‌كان كه‌فه‌رمانى ده‌ركرا وده‌بێت ده‌ستبه‌كاربێت له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر وسلێمانى له‌هه‌رێمى كوردستان،وتاوه‌كو ئێستاش جێ به‌جێ نه‌كراوه‌ وهیچ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه‌ نه‌بووه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ى وهه‌روها نه‌بوونى كارمه‌ندنى پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌".
    ئاماژه‌یشى دا"ئه‌ندامان ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ڕاسپارده‌یه‌ك كه‌جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندكردنى هه‌رێم به‌بڕیارى ژماره‌(13)ى ساڵى 2019 كه‌یه‌كێك له‌خاڵه‌كانى ئاماژه‌ به‌به‌ستنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كانى هه‌رێم به‌ده‌روازه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى به‌رێوبه‌رایه‌تى ناوبراو،ودروستكردنى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كى ترى په‌یوه‌ست بائاسایشى فڕۆكه‌خانه‌كان كه‌بڕیاره‌ وایه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ى(16)ه‌وه‌ ده‌ربچێت به‌سه‌رپه‌رشتى وه‌زیرى ناوخۆ".