به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده،واده‌یه‌كى نوێى بۆ ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندكارانى"ده‌ره‌كى"دیاریكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه،به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى هه‌ڵسه‌نگاندن وتاقیكردنه‌وه‌كان،ڕێنمایی داوه به‌وه واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى خوێندكارانى ده‌ره‌كى له‌گه‌ڵ خولى دووه‌م بێت وبهخولى یه‌كه‌م بۆیان هه‌ژمار بكرێت.
وتیشى"ئه‌و خوێندكارانه‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى خولى یه‌كه‌میان دواخستووه،كه‌له‌گه‌ڵ خوێندكارانى خولى دووه‌م به‌شدارى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌ن له‌كاتى سه‌ركه‌وتنیان هه‌مان ماف شایسته‌كانى خوێندكارانى خولى یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنن.