به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه،سوپاسى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵاى ئاینى كرد بۆ ڕاسپارده‌كانى له‌باره‌ى پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان،هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى ده‌سته حسێنییه‌كان كرد بۆ په‌یڕه‌وكردنى ئه‌و ڕێنماییانه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،بڵاویكرده‌وه سوپاس وپێزانینى خۆى ئاڕاسته‌ى مه‌رجه‌عیه‌تى ئاینى لهنهجهفى پیرۆز ده‌كات بۆ ڕاسپارده به‌نرخ ودروستهكانى بۆ سه‌رجه‌م ده‌سته حسێنییه‌كان له‌باره‌ى پابه‌ندبوون به‌ڕێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ڕوونیشیكرده‌وه تێبینى ئه‌وه‌یشى كردووه زۆربه‌ى ده‌سته حسێنییه‌كان به‌باشى وئاشكرایی پابه‌ندى جێ به‌جێ كردنى ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى بوونه به‌تایبه‌ت به‌ستنى ده‌مامك ودووركهوتنهوهى(جه‌سته‌یی)وپاكژكردنهوهى ده‌ست ودهرمانڕێژكردنى شوێنه تایبه‌ته‌كانى ئاماده‌بوون.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ستایشى ئه‌ركى خاوه‌ن ده‌سته ووتاربێژهكانى كرد بۆ په‌یڕه‌وكردنى ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان به‌په‌رۆشى ووردبینى له‌كاتى سازكردنى ده‌سته حسێنییه‌كان،هه‌روه‌ها ڕۆڵى وتاربێژه‌كانى به‌رزنرخاند كه له‌وتاره‌كانیان ئاماژه‌یان به‌ڕێنماییه‌كانى ته‌ندروستى وبه‌رزكردنه‌وه‌ى هۆشیارى ته‌ندروستى هاوڵاتیانیان داوه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هیوایشى خواست نهرێتهكانى عاشورا ویادى شه‌هیدبوونى ئیمامى حسێن وخانه‌واده‌كه‌ى سڵاوى خوایان لێبێت له‌ئه‌مساڵدا وه‌رچه‌رخانێكى ڕاسته‌قینه بێت له‌دۆخى په‌تایی وڵات به‌ره باشتر وكهمبوونهوهى ڕێژه‌ى توشبووان وكۆنترۆڵكردنى په‌تاكه.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وتیشى"ئاواته‌خوازین په‌یڕه‌وكردنى ته‌ندروستى خۆپارێزى به‌رده‌وام بێت كههاوتایه له‌گه‌ڵ بنه‌ما وڕێبازى خاوه‌ن یاده‌كه سڵاوى خواى لێبێت كه‌بۆ شه‌ڕ وخراپهكارى شۆڕشى بهرپانهكرد به‌ڵكو بۆ چاكسازى له‌نه‌ته‌وه‌ى باپیره‌ى پێغمبه‌ر دروودى خواى له‌سه‌ر بێت".