سه‌رۆك په‌رله‌مان ووه‌زیرى ڕۆشنبیرى هه‌نگاوه‌كانى په‌له‌كردن له‌دەستنیشان كردنی جەژنی نیشتمانی بۆ كۆمارى عێراق تاوتوێ ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 26-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمرۆ چوارشەممە، لە گه‌ڵ حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوار پرسی دەستنیشان كردنی جەژنی نیشتمانی بۆ  كۆمارى عێراق تاوتوێ كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك په‌رله‌مان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، پێشوازیكرد لە حەسەن نازم وەزیری رۆشنبیری و گەشت و گوزار و شوێنەوار،لەدیدارەكەدا گفتوگۆ سەبارەت بە بارودۆخی رۆشنبیری و پلانەكانی وەزارەت كرا بۆ بوژانەوەی ناوچە شوێنەوارەكان و گەشتیارییەكان، لەگەڵ پشتیوانی لەتوێژی رۆشنبیران بە سەرجەم پسپۆرییان". 
    وتیشى"هەر لەدیدارەكە تاوتوێی پرسی دەستنیشان كردنی جەژنی نیشتمانی بۆ عێراق كرا و هەنگاوە كردارییەكان بەمەبەستی پەلەكردن بۆ بڕیاردان لە رۆژی نیشتمانی.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ حه‌لبوسى جەختی كردەوە لە ئامادەیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پشتیوانی لە وەزارەت لەرێی دەركردن یاسای پێویستەوە.