ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران وه‌زیرى دارایی سه‌رپشكده‌كات بۆ واژۆكردنى ڕێككه‌وتننامه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سویسرا

  • 26-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌دانیشتنى ئاسایی خۆى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،به‌سه‌رۆكایه‌تى مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وه‌زیرى دارایی سه‌رپشككرد به‌ده‌سه‌ڵاتى دانوستاندن وواژۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ى ڕێككه‌وتننامه‌ى خۆدوورخستنه‌وه‌ له‌دوو باج،وڕێگاگرتن له‌دزه‌پێكردن له‌نێوان حكومه‌تى كۆمارى عێراق وحكومه‌تى یه‌كێتى سویسرا به‌شێوازى هه‌مواركراوى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌میان دانیشتنه‌كه‌ ده‌رئه‌نجامى لوتكه‌ى سێ قۆڵیی كه‌به‌رێزیان له‌عه‌ممانى پایته‌ختى ئوردن تیایدا به‌شداربووه‌،وهه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ واشنتۆنى پایته‌ختى ئه‌مریكا ولێتێگه‌یشتنه‌ دوولایه‌نه‌كان.
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ كازمى ڕایگه‌یاند"دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌سیاسه‌تى به‌ره‌كان به‌رنامه‌یه‌كه‌ عێراق بۆ خۆى نه‌خشه‌ى بۆ داناوه‌،وعێراقیش جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به‌هاوسه‌نگى ومیانڕه‌وى وپشت به‌ستن به‌هاوكارى وهاوبه‌شییه‌كان له‌بواره‌كانى ئابوورى ووه‌به‌رهێنان،وه‌ك ڕێكارێك بۆ بنیاتنانى پردى به‌یه‌كه‌وه‌ گه‌یشتنى نێوان گه‌لانى ناوچه‌كه‌".
    كازمى وه‌زیره‌كانیشى ڕاسپارد دیداره‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له‌ئوردن ومیسر،له‌پێناو كاراكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌كانى ئاڵوگۆڕ وهاوكارییه‌كان له‌بواره‌ جیاجیاكان كه‌خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراق ده‌گه‌یه‌نێت ،وه‌ك چۆن خزمه‌تى به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لانى دیكه‌ ده‌كات. 
    وه‌زیرى ته‌ندروستیش نمایشێكى دواپێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا پێشكه‌شكرد له‌گه‌ڵ ڕێكاره‌ په‌یوه‌سته‌كان به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى گواستنه‌وه‌ى په‌تاكه‌ وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى پزیشكى بۆ توشبووه‌كان.
    ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى پابه‌ندبوونى ده‌زگا ڕاسپێردراوه‌كان به‌ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى هاوته‌ریبن له‌گه‌ڵ بۆنه‌ ئاینییه‌كان ونه‌رێته‌كانى عاشورا.
    له‌كه‌رتى وزه‌یش،وه‌زیرى كاره‌با نمایشێكى بۆ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ پێشكه‌شكرد له‌سه‌ر دۆخى كاره‌كانى ئێستا بۆ سیسته‌مى به‌رهه‌مهێنانى ته‌زووى كاره‌با ودابه‌شكردنى ،ودوا ئه‌ركه‌كان كه‌له‌م باره‌یه‌وه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌به‌رهه‌مهێنان،وپێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى بۆ هاوڵاتیان.
    ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بابه‌ت وكه‌یسه‌كانى سه‌ر خشته‌ى كاره‌كانى تاوتوێ كرد،وبڕیار وڕێوشوێنى پێویستى له‌م باره‌یه‌ گرته‌به‌ر،وله‌بڕیاره‌كانیشدا هاتووه‌:
    1-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ژماره‌197ى ساڵى 2015،كه‌په‌یوه‌سته‌ به‌پێدانى مۆڵه‌ت به‌فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت له‌كاتى به‌شداریكردنیان له‌ریزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ،له‌به‌ر نه‌بوونى پێویستى به‌م بڕیاره‌ دواى ده‌ركردنى یاساى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ژماره‌ 40ى ساڵى 2016،كه‌ئه‌ركى ڕێكخستنى كارمه‌ندانى ده‌سته‌ى ناوبراو گرته‌ ئه‌ستۆ.
    2-سڕینه‌وه‌ى ئه‌م پاره‌یه‌ى له‌ئه‌ستۆى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى ئازوقه‌ى سوپا ماوه‌ته‌وه‌ له‌و قازانجانه‌ى له‌ساڵانى ڕابردوو به‌ده‌ستهاتوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گه‌نجینه‌ى گشتى،وبه‌كارهێنانى بڕى دوو ملیار وپێنجسه‌د ملیۆن دینار،به‌مه‌به‌ستى خه‌رجكردنى بڕى ناوبراو له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرییه‌وه‌ بۆ كۆمپانیاى جێ به‌جێ كارى پرۆژه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى 400 قه‌روێڵه‌یی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌به‌غدا.
    3-سه‌رپشككردنى وه‌زیرى دارایی به‌ده‌سه‌ڵاتى دانوستاندن وواژۆكردن له‌سه‌ر پرۆژه‌ى رێككه‌وتننامه‌ى خۆدوورگرتن له‌دوو باج ،وڕێگاگرتن له‌خۆدزینه‌وه‌ له‌پێدانى باجى سه‌رپێنراو له‌سه‌ر داهات وسه‌رمایه‌ى ،نێوان حكومه‌تى كۆمارى عێراق وحكومه‌تى یه‌كێتى سویسرا ،به‌شێوازى هه‌مواركراوى له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت،ئه‌مه‌یش به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى 80/بڕگه‌ى شه‌شه‌مى ده‌ستوور.