كازمى:حكومه‌ت كارده‌كات بۆ دوورخستنه‌وه‌ى عێراق له‌سیاسه‌تى به‌ره‌كان

  • 26-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،حكومه‌ت كارده‌كات بۆ دوورخستنه‌وه‌ى عێراق له‌سیاسه‌تى به‌ره‌كان.
    كازمى له‌میان سه‌رپه‌رشتى كردنى دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"حكومه‌تى ئێستا كار له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ى عێراق له‌سیاسه‌تى به‌ره‌كان ده‌كات وئه‌وه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندى گه‌لدایه‌".
    كازمى جه‌ختى كرده‌وه‌"هاوسه‌نگى ومیانڕه‌وى وپشت به‌ستن به‌پته‌وكردنى هاوكارییه‌كان،به‌تایبه‌ت له‌په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراقه‌ وئێمه‌یش هه‌وڵى بۆ ده‌ده‌ین له‌میان په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وڵاتان"،داوایشى له‌"وه‌زیره‌كان كرد چاویان به‌هاوتاكانیان بكه‌وێت له‌میسر وئوردن بۆ پته‌وكردنى هاوكارییه‌كانى نێوانیان".
    وتیشى"ئاسته‌نگ و به‌ربه‌سته‌كان زۆرن، به‌ڵام ده‌بێت سه‌ربكه‌وین، ده‌رفه‌تیشمان هه‌یه‌ كه‌ عێراق بخه‌ینه‌وه‌ سه‌ر رێڕه‌وی راست".