وائیلی:ڕێگه‌نادرێت به‌هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى بێ مۆڵه‌تن

ناوخۆ
  • 26-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    عومه‌ر وائیلی،سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى ڕێگاگرتن له‌هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى فه‌رمى نین له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان.
    ده‌سته‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"وائیلى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازى له‌ژماره‌یه‌ك له‌كارمه‌ندانى ڕایی كردنى مامه‌ڵه‌كانى گومرگى،كه‌ئه‌ركى خۆیان جێ به‌جێ ده‌كه‌ن له‌ڕایی كردنى مامه‌ڵه‌كانى گومرگى له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"وائیلى گوى له‌كێشه‌كانیان گرتووه‌ وجه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌په‌رۆشى ده‌سته‌كه‌ بۆ دروستكردنى ژینگه‌یه‌كى نموونه‌یی بۆ كارى بازرگانانى عێراقى وهاندانى كه‌رتى تایبه‌ت وڕۆڵى گه‌وره‌یان له‌دابینكردنى كه‌ره‌سته‌كانى بژێوى هاوڵاتیان ".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وائیلی جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر"گرنگى جێ به‌جێ كردنى ڕاسپارده‌كانى سه‌رۆك وه‌زیران به‌ڕێگه‌نه‌دان به‌هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى بێ مۆڵه‌تن یاخود فه‌رمى نیین له‌ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،وڕه‌خساندنى هه‌لى كار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى ڕێگه‌پێدراون وبه‌فه‌رمى تۆماركراون ،وله‌لایه‌ن سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان په‌یوه‌ندى به‌به‌ڕێوبه‌رى ده‌سته‌ى گومرگى كراوه‌ بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رى گونجاو ونه‌هێشتنى ئاسته‌نگییه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى ئه‌م چینه‌ بۆته‌وه‌"،به‌ڵێنیشى دا"سه‌رنج وتێبینییه‌كانیان وه‌ربگرێت وله‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى ده‌سته‌كه‌ نمایشى بكات بۆ پێداچوونه‌وه‌ى به‌پێى ڕاسپارده‌ وڕێنماییه‌كان.