كازمى سوپاسى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا ده‌كات بۆ ڕاسپارده‌‌كانى له‌باره‌ى ڕێوڕه‌سمى عاشورا

  • 26-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌میان دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،سوپاس وپێزانینى ئاڕاسته‌ى مه‌رجه‌عیه‌تى باڵا كرد بۆ كارتێكه‌رى ڕاسپارده‌كانى له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى ڕێوڕه‌سمى عاشورا .
    ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیران له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ى كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"کازمی سەردانی شاری کازمییە کرد و کارتێکەری ڕاسپارده‌كانی مەرجعیەتی باڵای تێبینی کرد لەگەڵ پابەندی گه‌وره‌ى ھاوڵاتیان"،وتیشى"کازمی سوپاسی ھاوڵاتیانی کرد لەمەڕ پابەندبوونیان بەڕێنمایی وڕاسپاردەکان".
    مه‌لا ته‌ڵاڵ ڕایشیگه‌یاند"ئەنجومەنی وەزیران ھانی سەرپەرشتیار وبەشداربووانی نەرێتە پیرۆزەکان دەدات به‌رده‌وام بن له‌ پابەندبوون بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتیان".
    وتیشى"کازمی دەرئەنجامی بەشداریکردنی لەلوتکەی سێ قۆڵیی وپه‌سه‌ندكردنى پیشنیاری عێراق لەلوتکەی سێ قۆڵیی لەبارەی پێکھێنانی سکرتارییەتی چاودێری وکۆبوونەوە خولاوییه‌كانى خستەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران"،ئاماژه‌یشى"سەرۆکایەتی یەکەمی سکرتاریەتیکە بۆ عێراق دەبێت بەسەرپەرشتی وەزیری دەرەوە".
    مه‌لا ته‌ڵاڵ ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنەی ھەماھەنگی چاودێری بڕیارەکانی لوتکەی سێ قۆڵیی دەکات
    ئاماژه‌یشى دا"کازمی دەرئەنجامی سەردانەکەی بۆ واشنتۆن وسروشتی دانوستانەکانی تایبەت بەقۆناغی دووەمی گفتوگۆی ستراتیژی خستەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران".
    مه‌لا ته‌ڵال باسى له‌وه‌كرد"ئەنجومەنی وەزیران گوێی لەوردەکارییەکانی ڕەوشی وڵات لەسایەی پەتای کۆرۆنا گرت كه‌لەلایەن وەزیری تەندروستیەوە پێشكه‌شكرا".
    ڕونیشیكرده‌وه‌"ئەنجومەنی وەزیران جەختیكرده‌وه‌ لەگرنگی پابەندبوونی لایەنە ڕاسپێردراوه‌كان به‌ ڕێنماییەکانى خۆپارێزى تایبه‌ت به‌ هاوته‌ریبى لەگه‌ڵ بۆنه‌ ئاینییه‌كان ونەرێته‌كانى عاشورا".
    مه‌لا ته‌ڵاڵ ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئەنجومەنی وەزیران تاوتوێی بابەتی تاقیکردنەوەکانی قۆناغى شەشی ئامادەیی وپێداچوونه‌وه‌ى سەرجەم پێشنیارەکانی کرد"،وتیشى"ئەنجومەنی وەزیران وەزیری پەروەردە ودەستەی ڕا له‌ وەزارەته‌كه‌ى  سەرپشککرد بەگرتنەبەری ڕێوشوێنە گونجاوه‌كان لەبارەی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی شه‌شى ئامادەیی".
    وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاند"ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری ١٩٧ی ھەڵوەشاندەوە كه‌ تایبەت بەمۆڵه‌ت دان به‌و فەرمانبەرانه‌ى به‌شدارى جه‌نگى دژى داعش ده‌كه‌ن ".