به‌غدا-اه‌ع
جنین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى له‌عێراق،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه"حكومه‌تى عێراقى سووره له‌هێشتنه‌وه‌ى زمانى په‌یوه‌ندى وگفتوگۆكانى نێوان وڵاتان".
بلاسخارت له‌وتارێكى له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى پێشهاته‌كانى عێراق كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه،ڕایگه‌یاند"حكومه‌تى عێراقى سووره له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ى زمانه جیاجیاكان بۆ په‌یوه‌ندى وئاڵوگۆڕى كراوه وهه‌ڵبژاردنى گفتوگۆكانى نێوان وڵاتان وبنیاتنانى په‌یوه‌ندییه‌كان به‌پله‌ى یه‌كه‌م".
وتیشى"گرژییه‌كانى ئه‌مدواییه‌ى ناوچه سنوورییه‌كانى عێراق-توركیا جێى نیگه‌رانییه‌كه‌ى گه‌وره‌یه"،وتیشى"به‌رده‌وامین له‌هاندانى هه‌ردوو وڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان له‌میان گفتوگۆ وهاوكارییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕێزگرتنى ته‌واو بۆ سه‌روه‌رى نیشتیمانى".
ئاماژه‌یشى دا"سه‌رله‌نوێ پشتگیرى له‌گه‌لى عێراق وحكومه‌ته‌كه‌ى ده‌كه‌ین لە هەوڵەكان بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا".
وتیشى"ده‌بێت كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان پته‌و بكرێت وله‌فشار سیاسییه به‌رده‌وامه‌كان ده‌رباز بكرێت".