دارایى نوێنه‌رایه‌تى:له‌ بودجه‌ى ساڵى داهاتوو پله‌ى دامه‌زراندن هه‌یه‌

ناوخۆ
  • 26-08-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ 230 هه‌زار پله‌ى دامه‌زران چاوه‌ڕوانى گوژمه‌ى دارایی ده‌كه‌ن له‌میان پرۆژه‌ یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021.
    ناجى سه‌عیدى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"زیاتر له‌230هه‌زار پله‌ى دامه‌زراندن كه‌بڕیار وابوو له‌بوودجه‌ى 2020 رابگه‌یه‌ندرێت،به‌ڵام به‌هۆى دابه‌زینى نرخى نه‌وت دواخرا"،وتیشى"پله‌كانى دامه‌زراندن له‌پرۆژه‌ى یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021 ڕاده‌گه‌یه‌ندرێت ئه‌گه‌ر هات گوژمه‌ى دارایی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ته‌رخانبكرێت".
    وتیشى"به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت كاریگه‌رى كه‌مى له‌سه‌ر داهاته‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كانى حكومه‌ت كردووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕێژه‌ى كه‌مبوونه‌وه‌ى نه‌وت گه‌یشتۆته‌ نزیكه‌ى یه‌ك ملیۆن به‌رمیل مانگانه‌".