به‌غدا-اه‌ع
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،پشتیوانى په‌رله‌مانى بۆ پلانى گه‌شه‌پێدانى تۆڕى راگه‌یاندنى عێراقى دووپاتكرده‌وه .
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى حه‌لبوسى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،محه‌مه‌د حه‌لبوسى سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی كرد لە دكتۆر نەبیل جاسم سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق.
وتیشى"لەدیدارەكەدا تاوتوێی كاری تۆڕەكە و پلانی گەشەپێدانی كرا لەگەڵ گرنگی گرتنەبەری رێوشوێنی چاكسازی بۆ ئەوەی بتوانێت بە شێوەیەكی سەربەخۆ كاربكات و بەدوور بێت لە كاریگەری و گوشاری سیاسی، و ببێتە ئامرازێكی ڕاگەیاندنی ئازاد و نوێنەرایەتی دەنگی نیشتمان و هاوڵاتیان بكات".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه حه‌لبوسى تەئكیدیشی كردەوە لەسەر پشتیوانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەو هەنگاوانەی ئاستى تۆڕی راگەیاندنی عێراق و بێلایەنی بەرز دەكاتەوە.