به‌غدا-اه‌ع
بانكى ره‌شید ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ره‌تكرده‌وه كه له‌پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كاندا باسى لێوه كراوه له باره‌ى پێدانى قه‌رزى 100 موچه‌ییه‌وه له‌لایه‌ن بانكه‌وه كه پێشتر كارى پێوه ده‌كرا.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى بانكى ره‌شید ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رونیكرده‌وه:" له ئێستادا قه‌رز ته‌نها بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یه كه موچه‌كانیان بهنیشتمانى كردووه له بانكه‌كه‌مان ئه‌وه‌ش بۆ كرینى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون له یهكهكهكانى وه‌به‌رهێنان، داواش له ده‌زگاكانى راگه‌یاندن و پێگه ئه‌لیكترۆنیه‌كان ده‌كه‌ین كه ورد بن له بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵه‌كان ته‌نها هه‌واڵ له رێگاى راگه‌یاندنى بانكه‌وه وه‌ربگرن".